PM:01:50:21/02/2026
132 جار خوێندراوەتەوە
+
-
یانەی یۆڤانتۆس
دڵخۆشن بە ئاستی یانەکەیان و بەنیازن گرێبەستی سپالێتی راهێنەر نوێبکەنەوە.
لوچیانۆ سپالێتی لە
مانگی 10ی ساڵی رابردوو راهێنەرایەتی یانەی یۆڤانتۆسی وەرگرت لە شوێنی ئیگۆر تودۆر
و گرێبەستەکەشی لە کۆتایی ئەم وەرزەدا تەواو دەبێت.
ئەو راهێنەرە تا
ئێستا لە 24 یارییدا سەرپەرشتیاری یانە ئیتاڵیەکەی کردووە و 13 بردنەوە و شەش
یەکسانبوون و پێنج شکستی هەیە، لە پلەی پێنجەمی خولی ئیتاڵیدایە و لە چامپیۆنز
لیگیش لە پلەی ئۆفدایە.
پێگەی توتۆ مێرکاتۆ
بڵاویکردووەتەوە، بەرپرسانی خانمە پیرەکە دڵخۆشن بە ئەنجامەکانی سپالێتی و ئاستی
یانەکەشیان لە چەند مانگی رابردوودا و داهاتووی راهێنەرەکەیان یەکلاکردووەتەوە.
ئەو پێگەیە
ئاشکرایکردووە، کارگێڕی خانمە پیرەکە بڕیاریانداوە گرێبەستی راهێنەری یانەکەیان بۆ
ماوەی دوو ساڵیتر نوێبکەنەوە و بەڵێنی بەهێزکردنی پێکهاتەکەشیان پێداوە.
پێگەکە نوسیویەتی،
سپالێتی داوای یاریزانی گرانبەها ناکات بەڵکو چەند یاریزانێکی ناوازەی دەوێت کە
نرخیان کەمبێت تا بتوانن بۆ وەرزەکانی داهاتوو کێبڕکێی سەرجەم نازناوەکان بکەن.
خ . ک