PM:12:47:21/02/2026
172 جار خوێندراوەتەوە
+
-
دۆناروما
دوپاتیکردەوە یارییکردن شانبەشانی مێسی وانەیەکی گەورە بووە لە ژیانی وەرزشیدا.
جیانلویجی
دۆنارومای گۆڵپارێزی ئیتاڵی و ئێستای یانەی مانچستەر سیتی لە لێدوانێکیدا
رایگەیاند، لیۆنێل مێسی تەنها باشترین یاریزانی تۆپی پێ نییە بەڵکو کەسایەتیەکی زۆر
بەهێزیشی هەیە.
دۆناروما دەڵێت،
ئەو کاتەی ئەستێرە ئەرجەنتینیەکە لە یانەی پاریس سان جێرمان بوو جێپەنجەی خۆی
لەناو ئەو یانەیە جێهێشت بەشێوەیەک کە هەمووان سەرسام بوون پێی.
دەشڵێت، کارکردن
لەگەڵ مێسی و یارییکردن شانبەشانی ئەو ئەستێرەیە باوەڕ پێنەکراوە و وانەیەکی گەورە
بووە بۆ من لە کاروانە وەرزشیەکەمدا، لە ناوەوە و دەرەوەی یاریگاش کاریگەری گەورەی
هەبووە.
دۆناروما وتی، ئەو
یاریزانە تێگەیشتنی نایابی بە سەرجەم یاریزانەکان بەخشیوە بەشێوەیەک کە هەمیشە
پاڵپشتی یاریزانەکانی کردووە و هەوڵی بەرزکردنەوەی تواناکانی داون.
لە کۆتاییشدا
دوپاتیکردەوە، ئێستا هەست بە دڵخۆشی دەکات لە مانچستەر سیتی و لەم یانەیەش
یاریزانی نایابی زۆری تیادایە بەڵام هیچ یاریزانێک ناگات بە شێوازی مامەڵەکردنی
لیۆنێل مێسی.
خ . ک