فیفا یاسای پرێستیانی دەردەکات

AM:11:07:21/02/2026

212 جار خوێندراوەتەوە

+ -

فیفا بەنیازە یاسایەکی نوێ دەربکات بە سزادانی ئەو یاریزانانەی لە یاریگادا دەمیان دادەپۆشن لە کاتی قسە کردندا.

دوای ئەوەی لە یارییەکەی نێوان هەردوو یانەی ریاڵ مەدرید و بەنفیکا لە پلەی ئۆفی چامپیۆنز لیگ جیانلوکا پرێستیانی بە درێسەکەی بەری دەمی داپۆشی و وشەی رەگەزپەرستی بەرامبەر ڤینیسیۆس جۆنیۆر بەکارهێنا ئەو بابەتە کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا و لێکۆڵینەوە لەگەڵ ئەو یاریزانە دەستیپێکردووە.

لە نوێترین پێشهاتدا، یەکێتی تۆپی پێی جیهان بە نیازە یاسایەکی نوێ دەربکات و بیکاتە بواری جێبەجێکردنەوە کە بە یاسای پرێستیانی ناسراوەو لە نزیکترین کاتدا خاڵەکانی ئاشکرا دەکات.

بە پێی ئەو یاسایە بێت هەر یاریزانێک لە یاریگادا بە درێس یان دەستی هەوڵی داپۆشینی دەمی بدات لە کاتی قسە کردندا ئەوا بە دڵنیاییەوە سزای بۆ دیاری دەکرێت تا سەرجەم یاریزانەکان بەدوور بن لە وشەی ناشرین یان رەگەزپەرستی.

هەر یاریزانێک ئەو هەڵسوکەوتە بکات دواتر لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا دەکرێت و بە دڵنیاییەوە سزا دەدرێت بۆ راگرتنی بە چەند یارییەک لەگەڵ پێبژاردنی دارایی لەلایەن یەکێتی تۆپی پێی جیهانەوە.

خ . ک