AM:10:31:21/02/2026
136 جار خوێندراوەتەوە
+
-
هاوسن تووشی
پێکانبووە لە ماسولەکانی قاچی راستیدا و گومان هەیە بەشداری یارییەکەی بەنفیکا
بکات.
دین هاوسنی
بەرگریکاری ئیسپانی بەشداری مەشق و راهێنانەکانی ریاڵ مەدریدی نەکرد بۆ یارییەکەی
بەرامبەر ئۆساسۆنا لە خولی ئیسپانیا ئەوەش نیگەرانی لای هاندەران دروستکرد.
دواتر یانەی ریاڵ
مەدرید لە راگەیەندراوێکی فەرمیدا دوپاتیکردەوە کە بەرگریکارەکەیان تووشی پێکانبووە
لە ماسولکەکانی قاچی راستیدا و بەو هۆیەش بەشداری یارییەکەی ئۆساسۆنا ناکات.
ئەو یانەیە ئاماژەی
بەوەداوە کە رۆژانە چاودێری هاوسن دەکرێت لەلایەن دەستەی پزیشکی یانەکەیانەوە بە
ئەنجامدانی پشکنینی زیاتر تا بزانرێت چ کاتێک ئامادەدەبێت بۆ یارییکردن.
دواتریش رۆژنامەکان
بڵاویانکردەوە کە هاوسن ماوەی پێنج تا حەوت رۆژ لە یاریگاکان دووردەکەوێتەوە بەوەش
گومان هەیە بەشداری یارییەکەی بەنفیکاش بکات کە چوارشەممەی داهاتوو بەڕێوەدەچێت.
ئەو یاریزانە لە
هاوینی رابردوو پەیوەندی بە ریاڵ مەدریدەوە کردووە و لەم وەرزەدا بەشداربووە لە 27
یارییدا، یەک گۆڵی تۆمارکردووە و دوو ئەسیستی هەیە.
خ . ک