AM:09:53:21/02/2026
136 جار خوێندراوەتەوە
+
-
زیدان لە دوای
مۆندیالی 2026 دەبێتە راهێنەری فەرەنسا و دوای پێنج ساڵ دەگەڕێتەوە کاری
راهێنەرایەتی.
زەینەدین زیدانی
فەرەنسی لەمساڵی 2021ەوە ئەرکی راهێنەرایەتی یانەی ریاڵ مەدریدی جێهێشتووە و تا
ئەم ساتەش نەگەڕاوەتەوە بۆ ئەو ئەرکە سەرەڕای ئەوەی چەندین ئۆفەری پێشکەش کراوە.
لە نوێترین
پێشهاتدا، فابریزیۆ رۆمانۆی رۆژنامەنووسی وەرزشی بڵاویکردەوە، زەینەدین زیدان لە
دوای مۆندیالی 2026 دەبێتە راهێنەری هەڵبژاردەی فەرەنسا لە شوێنی دیدیە دیشامپ.
فابریزیۆ
دوپاتیکردەوە کە زیدان لە ماوەی رابردوودا بە شێوەی زارەکی لەگەڵ یەکێتی تۆپی پێی
فەرەنسا گەیشتووەتە رێککەوتن بەتایبەت دوای ئەوەی کە دیشامپ رایگەیاند دوای
مۆندیال ئەرکەکەی جێدەهێڵێت.
رونیشیکردووەتەوە،
ئەمە یەکەم ئەرکی فەرمی دەبێت بۆ راهێنەرە فەرەنسیەکە بەتایبەت دوای جێهێشتنی
یانەی شاهانە هەرچەندە ناوی ئەو راهێنەرە بە چەندین یانەەوە بەسترابوو کە
گرنگترینیان ریاڵ مەدرید و پاریس سان جێرمانلیڤەرپوڵ و مانچستەر یونایتد بوون.
بڕیارە یەکەم ئەرکی
زیدان وەک راهێنەری هەڵبژاردەی فەرەنسا لە نەیشنز لیگدا بێت کە لە کۆمەڵەیەکی
قورسدایە شانبەشانی هەڵبژاردەکانی ئیتاڵیا و بەلجیکا و تورکیا.
خ . ک