کۆمپانی هاوسۆزی بۆ ڤینیسیۆس دەردەبڕی

PM:10:31:20/02/2026

200 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کۆمپانی هاوسۆزی بۆ ڤینیسیۆس دەردەبڕی و رایگەیاند سەرنجی لەسەر یاریی فرانکفۆرتە.

ڤینسێنت کۆمپانی راهێنەری بایرن میونشن پێش رووبەرووبوونەوەی ئینتراخت فرانکفۆرت وتی: ئێوەی میدیاکان بیرتان لای یارییەکەی دۆرتموندە، بەڵام ئێمە تەنها تەرکیزمان لەسەر یاریی فرانکفۆرتە.

هیچ پلەبەندییەک نییە، هەموو یارییەک گرنگە، لە هەفتەی داهاتووەوە دەتوانین هەموومان پێکەوە چێژ لە هەستی کلاسیکۆ وەربگرین، بەڵام ئێستا تەنها فرانکفۆرت بوونی هەیە.

وتیشی: دوای تەواوکردنی سزای ڕاگرتنەکەی، ئۆلیسێ دەگەڕێتەوە بۆ پێکهاتە، ڕافایل گوێریڕۆگومانی لەسەرە کە ئایا دەتوانێت بەشداری بکات یان نا، نۆیەریش توشی پێکانێکی سەخت بووە و هیوای چاکبوونەوەی بۆ دەخوازن.

دەشڵێت: تۆپی پێ کایەیەکە بۆ چێژوەرگرتن، ڤینیسیۆس لەو جۆرە یاریزانانەیە کە خەڵک بۆ بینینی ئەو دێنە ناو یاریگا، کاتێک یاریزانێکی وا ڕووبەڕووی فشار یان هێرشی ناڕەوا دەبێتەوە، تەنها ئەو زیانمەند نابێت، بەڵکو هەموو تۆپی پێ زیانی پێ دەگات، من هاوسۆزی خۆمی بۆ دەردەبڕم و هیوادارم لایەنە پەیوەندیدارەکان بڕیاری توند و پێویست بدەن بۆ ئەوەی ڕێگری لە دووبارەبوونەوەی ئەو جۆرە دیمەنانە بکەن.