خیسۆس لە بارەی رۆناڵدۆ دەدوێت

PM:09:23:20/02/2026

152 جار خوێندراوەتەوە

+ -

خیسۆس دوپاتیکردەوە ئامانجیان بردنەوەی خولی سعودیە و پاراستنی جەستەی رۆناڵدۆیە بۆ ئەوەی بۆ مۆندیالی 2026 ئامادەبێت.

خۆرخی خیسۆسی راهێنەری نەسڕی سعودی پێش یارییەکەیان بەرامبەر حەزم وتی:ڕۆناڵدۆ بۆ ئەم یارییە دەگەڕێتەوە ناو پێکهاتەی سەرەکی، دوای ئەوەی لە یاریی ڕابردوودا بەهۆی پشوودان دوورخرابووەوە.

ڕاهێنەرە پورتوگالییەکە ئاماژەی بەوە کرد کە،ئامانجیان پاراستنی توانای جەستەیی ڕۆناڵدۆیە لەبەر تەمەنە 41 ساڵەکەی، بۆ ئەوەی بە تەواوی ئامادە بێت بۆ مۆندیالی 2026.

خیسۆس جەختی لەوە کردەوە کە، بردنەوەی نازناوی خولی سعوودی لە پێشینەی کارەکانیانە، چونکە لە ئێستادا یانەی نەسڕ تەنها بە یەک خاڵ لە دوای هیلالی پێشەنگەوەیە.

باسی لەوەش کرد کە ئەرکی ئەو وەک ڕاهێنەر کەمکردنەوەی ئەو جیاوازییە دارایی و تەکنیکییەیە کە لە نێوان نەسڕ و هیلالدا هەبووە لە ساڵانی ڕابردوو، دەیانەوێت تا کۆتایی وەرز لەسەر کێبڕکێی نازناوەکە بەردەوام بن.