سعودییەکان ئامادەن 40 ملیۆن یۆرۆ لە گواستنەوەی کاسادۆ خەرجبکەن

PM:06:11:20/02/2026

184 جار خوێندراوەتەوە

+ -

سعودییەکان ئامادەن 40 ملیۆن یۆرۆ لە گواستنەوەی کاسادۆ خەرجبکەن و بەرشەلۆنەش بەنیازە گرێبەستەکەی نوێبکاتەوە.

رۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی بڵاویکردەوە، سندوقی وەبەرهێنانی سعودیە لەپیناو بەهێزترکردنی خولی وڵاتەکەیان بەردەوامن لەسەر چاودێری کردنی چەند ئەستێرەیەکی نوێ.

سپۆرت ئاماژەی بەوەداوە لە ئێستادا بەرپرسانی وەرزشی سعودیە هەوڵی رازیکردنی مارک کاسادۆی ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنە دەدەن تا وەرزیداهاتوو پەیوەندی بە یەکێک لە یانە بەهێزەکانی وڵاتەکەیانەوە بکات.

دوپاتیکردووەتەوە کە سعودییەکان گفتوگۆیان لەگەڵ بەرێوەبەری کارەکانی ئەو یاریزانە کردووە و ئامادەشن 40 ملیۆن یۆرۆ پێشکەشی بەرشەلۆنە بکەن بەرامبەر فرۆشتنی کاسادۆ پێیان لەگەڵ ئەوەشدا مووچەیەکی ساڵانەی زۆر بۆ یاریزانەکە تەرخاندەکەن.

رۆژنامە ئیسپانیەکە نوسیویەتی، لە ئێستادا بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنە پلانی ئەوەیان دارشتووە کە گرێبەستی مارک کاسادۆ تا چەندین ساڵیتر نوێبکەنەوە لە کاتێکدا گرێبەستەکەی ئێستای لە هاوینی 2028 کۆتاییدێت.
خ . ک