PM:05:30:20/02/2026
172 جار خوێندراوەتەوە
+
-
مانەوەی سیلڤا لە مان سیتی مسۆگەر نییە و ئەتلکەتیکۆش چووە کێبڕکێی گواستنەوەی ئەو یاریزانە.
بێرناردۆ سیلڤای ئەستێرەی پۆرتوگالی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی مانچستەرسیتی لە کۆتایی ئەم وەرزەدا تەواو دەبێت بەڵام تا ئەم ساتە بەنیاز نییە نوێیبکاتەوە و مانەوەی لەو یانەیە مسۆگەر نییە.
لە ماوەی رابردووشدا، رۆژنامەکان بڵاویانکردەوە ک یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی جارێکیتر هەوڵی گواستنەوەی ئەو یاریزانە دەدات لە کاتێکدا لە هاوینی 2024 سەرکەوتوو نەبوو لە گواستنەوەی لە کاتێکدا یانەکانی پاریس سان جێرمان و یۆڤانتۆسیش هەمان یاریزانیان دەوێت.
لە نوێترین پێشهاتدا، رۆژنامەی زە سەنی بەڕیتانی ئاشکرایکردووە، یانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدی ئیسپانیش بڕیاریداوە بچێتە کێبڕکێی ئەستێرە پۆرتوگالیەکە لە هاوینی ئەمساڵدا.
ئەو رۆژنامەیە نوسیویەتی، ئامانجی ئەتلەتیکۆ ئەوەیە کە بەردەوام بن لەسەر بەهێزتر کردنی پێکهاتەی یانەکەیان و دڵنیان یاریزانە پۆرتوگالیەکە هێزێکی زۆر بە هێڵی ناوەڕاستی یانەکەیان دەبەخشێت.
نوسیویەتی، گواستنەوەی سیلڤا کارێکی ئاسانە بەهۆی ئەوەی کە یاریزانەکە حەز بە یارییکردن لە خولی ئیسپانیا دەکات لەبەرئەوە لە ئێستاوە گفتوگۆکانیان لەگەڵ بەرێوەبەری کارەکانیدا دەستپێکردووە تا وەرزی داهاتوو درێسی یانەکەیان بپۆشێت.
خ . ک