PM:05:07:20/02/2026
240 جار خوێندراوەتەوە
+
-
بەرپرسانی ریاڵ مەدرید بەنیازن گرێبەست لەگەڵ ئۆلیسێ ئیمزابکەن لەسەر داوای مباپێ.
تۆڕی فیچاجێس بڵاویکردووەتەوە، یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی لە رێگەی نوێنەرەکانیەوە چاودێری بارودۆخی مایکل ئۆلیسێ دەکات لەگەڵ یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی.
تۆڕەکە ئاشكرایکردووە، بەرپرسانی یانەی شاهانە ئامانجیان ئەوەیە کە بۆ وەرزی داهاتوو گرێبەست لەگەڵ ئۆلیسێ ئیمزابکەن بە هەر نرخێک بێت لەسەر داوای کیلیان مباپێ.
ئاماژەی بەوەشداوە کە مباپێی پێیوایە ئۆلیسێی هاونیشتمانی کاریگەری زۆر باشی دەبیت لەسەر بەهێزتربوونی هێڵی هێرشبردنی یانەکەیان و دەتوانێت بەهۆی ئەو یاریزانەوە یانەکەیان کێبڕکێی سەرجەم نازناوەکان بکات.
دەشڵێت، تەنانەت کارگێڕی ریاڵ مەدرید پێیانوایە کە بە گواستنەوەی ئەستێرە فەرەنسیەکە و بوونی مباپێ و ڤینیسیۆس یانەکەیان هێڵێکی هێرشبەری مەترسیداری دەبێت.
گرنگی پێدانی یانەی شاهانە بە ئۆلیسێ بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ئەو یاریزانە لەگەڵ بایرن میونشن بە ئاستێکی نایابەوە دەرکەوتووە، یانەکانی پاریس سان جێرمان و لیڤەرپوڵیش گواستنەوەی هەمان یاریزانیان کردووەتە ئامانج.
خ . ک