باسکەی ئەوروپا.. ریاڵ مەدرید بە بردنەوە لە بەلگراد چووە پلەی چوارەم

AM:10:44:14/02/2026

236 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە باسکەی ئەوروپا ریاڵ مەدرید بە بردنەوە لە بەلگراد چووە پلەی چوارەم و باناسیناکۆس بە فەنارباخچە دۆڕا.

لە یارییەکانی خولی باسکەی ئەوروپا، یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی یانەی بەلگرادی سڕبی.

لە دوو تایمی یەکەمدا یاریزانانی ریاڵ مەدرید باشتر بینران و بە جیاوازی 10 خاڵ پێشکەوتن.

دواتر یاریزانانی بەلگراد هەوڵی گەڕانەوەیاندا بەڵام سەرکەوتوو نەبوون و سەرەنجام یارییەکە بە جیاوازی چوار خاڵ و بە ئەنجامی 77 بە 73 لە سوودی ریاڵ مەدرید کۆتاییهات.

لە یارییەکانی تریشدا، یانەی مۆناکۆی فەرەنسی بە جیاوازی 10 خاڵ بردنەوەی بەسەر باسکۆنیای ئیسپانی بەدەستهێنا، باناسیناکۆسی یۆنانی بە فەنارباخچەی تورکی دۆڕا.

دوای ئەو ئەنجامانە، یانەی فەنارباخچە گەڕایەوە پێشەنگی ریزبەندی و ریاڵ مەدرید چووە پلەی چوارەم، باسکۆنیا و بەلگراد لە پلەکانی 18 و 19ی ریزبەندیدا دەبینرێن.

خ . ک