PM:02:58:09/01/2026
60 جار خوێندراوەتەوە
+
-
بایرن میونشن و یانەکانی پریمەر لیگ بارکۆلایان کردووەتە ئامانج بەڵام پاریس
فرۆشتنی رەتکردووەتەوە.
پێگەی تیم تۆڵک
بڵاویکردووەتەوە، یانەکانی بایرن میونشنی ئەڵمانی و ئارسناڵ و لیڤەرپوڵ و مانچستەر
یونایتدی ئینگلیزی بەردەوام چاودێری برادلی بارکۆلای یاریزانی یانەی پاریس سان
جێرمان دەکەن.
ئەو پێگەیە ئاماژەی
بەوەداوە، بەرپرسانی ئەو یانانە ئامانجیان ئەوەیە گرێبەست لەگەڵ ئەستێرە لاوەکەی
فەرەنسا ئیمزابکەن و بارودۆخی لەگەڵ یانە فەرەنسیەکە بقۆزنەوە کە بەردەوام وەک
یاریزانی یەدەگ مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت.
دوپاتیکردووەتەوە،
سەرەڕای هەوڵی یانە گەورەکان بەڵام بەرپرسانی پاریس سان جێرمان بە هەموو شێوەیەک
فرۆشتنی ئەو یاریزانەیان رەتدەکەنەوە و ئامادەنین گفتوگۆی ئەو بابەتە بکەن.
نوسیویەتی، تا ئەم
ساتە هیچ ئۆفەرێک پێشکەشی پاریس نەکراوە بەرامبەر دەستبەرداربوون لە بارکۆلا بەڵام
یانە فەرەنسیەکەش ئامادەنییە گوێ لە هیچ ئۆفەرێک بگرن و ئامانجیان ئەوەیە تا
چەندین ساڵیتر ئەو یاریزانە لە یانەکەیان بهێڵنەوە.
خ . ک