AM:09:45:09/01/2026
72 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئارتێتا رایگەیاند تایمی دووەم تووشی
کیشەی زۆر بوینەوە و سلۆتیش دڵخۆشی خۆی بە ئاستی یاریزانەکانی دوپاتکردەوە.
دوای یارییەکەی نێوانیان لە خولی
ئینگلتەرا، میکێل ئارتێتای راهێنەری یانەی ئارسناڵ رایگەیاند، کاتێک ناتوانیت
بردنەوە بەدەستبهێنیت پیویستە نەهێڵیت بدۆڕێیت، هەلی باشیان دروستکردووە بەڵام
سەرکەوتوو نەبوون لە تۆمارکردنی گۆڵ.
ئارتێتا وتی، لە تایمی یەکەم زۆر باش
بووین و کۆنترۆڵی یاریگامان کردبوو بەڵام تایمی دووەم لیڤەرپوڵ تووشی کیشەی زۆری کردین
و نەیانهێشت ئێمە فشاری تەواو بکەین، دوو بەرگریکاری نایابیان هەیە و ئاستێکی
نایابیان هەبوو.
وتیشی، بە دڵنیاییەوە مارتینێلی رەنگە
هەست بەوە نەکات کە پێکانەکەی تا چەند مەترسیدارە بەڵام دڵنیابن لەوەی کە کە بە
هیچ شێوەیەک مەبەستی ئەوە نەبووە بە ئەنقەست ئازاری برادلی بدات.
لەبەرامبەر ئارنی سلۆتی راهێنەری لیڤەرپوڵ
دوپاتیکردەوە، یاریزانەکانی ئاستێکی باشیان پێشکەش کردووە بەڵام بە هیچ شێوەیەک
لەگەڵ ئەوەدا نییە کە یەکێک لە باشترین یارییەکانی خۆیان ئەنجامدابێت چونکە ماوەی
60 بۆ 70 خولەک کۆنترۆڵی یاریگایان کردووە بە بێ ئەوەی دوو هەلی مەترسیداریان
هەبێت.
سلۆت دەڵێت، ئارسناڵ وەرزێکی نایاب
بەڕێدەکات و پیشکەشکردنی ئاستێکی نایاب بەرامبەر ئارسناڵ لەم کاتەی ئێستادا شانازی
پێوە دەکەم، هەندێک کێشە هەیە پێویستە چارەسەریان بکەین.
لەسەر روداوکەی نێوان مارتینێلی و برادلی،
سلۆت دوپاتیکردەوە کە ئەگەر مارتینێلی بزانێت ئازاری پێکان چییە بەدڵنیاییەوە
کارێکی لەو شێوەیەی نەدەکرد، بەفیڕۆدانی کات لە کۆتا خولەکەکاندا کارێکی ئاساییە و
پێویست ناکات کاردانەوەی توندت هەبێت.
خ . ک