PM:10:09:14/12/2025
312 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولی ئیتاڵیا ئینتەر میلان بە دوو گۆڵ بەرامبەر
بە گۆڵێک شکستی بە جەنەوا هێنا و چووە پێشەنگی ریزبەندی.
لە یارییەکانی هەفتەی 15ی خولی ئیتاڵیا، جەنەوا
لە یاریگای خۆیدا میوانداری ئینتەر میلانی کرد.
لە تایمی یەکەم، کورانی ئینتەر باشتر بینران
و توانیشیان لە خولەکی شەش گۆڵێک لە رێگای بیسێکەوە تۆماربکەن، پاش ئەوەش لە
هێرشەکانیان بەردەوامبوون تاوەکو لە خولەکی 38 گۆڵی دووەمیشیان لە رێگای لاوتارۆ
مارتینێزەوە تۆمارکرد و ئەو تایمەش بەو ئەنحامە کۆتایی پێهات.
لە تایمی دووەم، ئاستی هەردوولا لەیەکەوە نزیک
بوو بەڵام لەگەڵ ئەوەی تا رادەیەک ئینتەر میلان باشتر بینرا، کوڕانی جەنەوا توانیان
لە خولەکی 68 لەرێگای ڤیتینیاوە جیاوازییەکە بۆ گۆڵێک کەمبکەنەوە، بەڵام لە هەوڵەکانیان
بۆ یەکسانکردنەوەی ئەنجامەکە سەرکەوتوو نەبوون.
سەرەنجامیش، ئینتەر میلان بە دوو گۆڵ
بەرامبەر بە گۆڵێک یارییەکەی بردەوە و خاڵەکانی بەرزکردەوە بۆ 33 خاڵ و پێشەنگی
ریزبەندی گرتووە بە جیاوازی خاڵێک لە پێش میلانی دووەمەوە.