AM:10:08:06/12/2025
136 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە باسکەی ئەوروپا بەرشەلۆنە بەجیاوازی 10
خاڵ لە زڤیزدای بردەوە و باناسیناکۆس بە ڤالانسیا دۆڕا.
لە یارییەکانی خولی باسکەی ئەوروپا، یانەی
بەرشەلۆنەی ئیسپانی لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی یانەی سرڤینا زڤیزدای
سڕبی.
لە سەرەتای یارییەکەوە، یاریزانانی
بەرشەلۆنە بە ئاستێکی نایابەوە دەستیان پێکرد و لە تایمەکانی یەکەم و دووەمدا بە
جیاوازی حەوت خاڵ پێش کەوتن.
دواتر هەرچەندە یاریزانانی زڤیزدا هەوڵی
پێچەوانە کردنەوەی ئەنجامەکەیاندا بەڵام سەرکەوتوو نەبوون و سەرەنجام یارییەکە بە
جیاوازی 10 خاڵ و بە ئەنجامی 89 بە 79 خاڵ لە سوودی بەرشەلۆنە کۆتاییهات.
لە یارییەکانی تریشدا، یانەی باناسیناکۆسی
یۆنانی رووبەڕووی ڤالانسیای ئیسپانی بووەوە و بە ئەنجامی 79 بە 89 خاڵ یارییەکەی
پێدۆڕاند، لابۆرالیش لە میلانۆی بردەوە.
دوای ئەو ئەنجامانە، یانەی زڤیزدا پلەی
دووەمی لەدەستدا و دابەزی بۆ پلەی سێیەم، بەرشەلۆنە چووە پلەی شەشەمی ریزبەندی و
میلانۆش لە پلەی 11دا دەبینرێت.
خ . ک