باسکەی ئەوروپا.. ریاڵ مەدرید بە جیاوازی یەک خاڵ لە زالگرێسی بردەوە

PM:01:16:21/11/2025

52 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە باسکەی ئەوروپا ریاڵ مەدرید بە جیاوازی یەک خاڵ لە زالگرێسی بردەوە و بەرشەلۆنە بە ئەنادۆڵۆ دۆڕا.

لە یارییەکانی خولی باسکەی ئەوروپا. یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی لە یاریگای خۆیدا میوانداری یانەی زالگرێس کاوناسی لیتوانی یارییکرد.

بە درێژایی یارییەکە کێبڕکێیەکی بەهێز لە نێوان هەردوو یانەکە بینرا و لە زۆربەی کاتەکاندا یەکسانبوون، سەرەنجام لە کۆتاییدا ریاڵ مەدرید بە جیاوازی تەنها یەک خاڵ و بە ئەنجامی 100 بە 99 خاڵ یارییەکەی بردەوە.

لە یارییەکانی ترێشدا، یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی لە دەرەوەی یاریگای خۆی رووبەڕووی ئەنادۆلۆی تورکی بووەوە و بە ئەنجامی 73 بە 74 خاڵ یارییەکەی پێدۆڕاند، باناسیناکۆسیش لە بی سی دوبەی بردەوە.

دوای ئەو ئەنجامانە، یانەی زالگرێس کاوناس دابەزی بۆ پلەی چوارەم و بەرشەلۆنە لە پلەی حەوتەمدا مایەوە، ریاڵ مەدرید چووە پلەی هەشتەمی ریزبەندی.

خ . ک