باسکەی ئەوروپا.. بەرشەلۆنە بە جیاوازی حەوت خاڵ لە بۆڵۆنیای بردەوە

AM:09:39:15/11/2025

100 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە باسکەی ئەوروپا بەرشەلۆنە بە جیاوازی حەوت خاڵ لە بۆڵۆنیای بردەوە و بایرن بە ئەنادۆڵۆ دۆڕا.

لە یارییەکانی خولی باسکەی ئەوروپا، یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی لە یاریگای خۆیدا میوانداری یانەی بۆڵۆنیای ئیتاڵی کرد.

لە سەرەتای یارییەکەوە یاریزانانی بەرشەلۆنە بە ئاستێکی نایابەوە دەستیانپێکرد و سەرەنجام توانیان یارییەکە بە جیاوازی حەوت خاڵ و بە ئەنجامی 88 بە 81 خاڵ لە سوودی خۆیان کۆتاییپێبهێنن.

لە یارییەکانی تریشدا، یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی لە یارییەکی بەهێزدا رووبەڕووی ئەنادۆڵۆی تورکی بووەوە و بە جیاوازی تەنها دوو خاڵ و بە ئەنجامی 72 بە 74 خاڵ یارییەکەی پێدۆڕاند.

یانەی لیۆنی فەرەنسیش لە یاریگای خۆیدا بە جیاوازی تەنها یەک خاڵ بردنەوەی بەسەر زالگرێسی لیتوانی بەدەستهێنا، ئۆڵمپیاکۆسی یۆنانیش بەرامبەر میلانۆی ئیتاڵی تووشی شکستهات.

دوای ئەو ئەنجامانە، یانەی ئۆڵۆمپیاکۆس چووە پلەی چوارەمی ریزبەندی و بەرشەلۆنەش لە پلەی شەشەمدایە، هەریەکە لە یانەکانی میلانۆ و بایرن میونشن دابەزین بۆ پلەکانی حەوتەم و 15یەم.

خ . ک