جامی نیتۆ.. زڤیرێڤ بە ئەلیاسیم دۆڕا و ماڵئاواییکرد

AM:09:01:15/11/2025

80 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە جامی نیتۆ زڤیرێڤ بە ئەلیاسیم دۆڕا و ماڵئاوایی کرد، سینەریش لە بین شیلتۆنی بردەوە.

لە کۆمەڵەی دووەمی جامی نیتۆ، ئەلیکساندەر زڤیرێڤی ئەڵمانی بەرامبەر ئۆگێر ئەلیاسیمی کەنەدی یارییکرد.

پێش ئەم یارییە هەردوو یاریزانەکە خاوەنی یەک خاڵ بوون و لەپێناو بردنەوە و گەیشتن بە قۆناغی پێش کۆتایی یارییان دەکرد.

سەرەنجام یارییەکە دوای یەک کاتژمێر و 53 خولەک بە ئەنجامی دوو کۆمەڵەی بێبەرامبەر لە سوودی ئەلیاسیم کۆتاییهات، خاڵی کۆمەڵەکانیش، شەش بە چوار گێم و حەوت بە شەش گێم بوون.

لە هەمان کۆمەڵە، یانیک سینەری ئیتاڵی رووبەڕووی بین شیلتۆنی ئەمریکی بووەوە و بە ئاسانی و بە ئەنجامی دوو کۆمەڵەی بێبەرامبەر بردنەوەی بەسەردا بەدەستهێنا.

دوای ئەو ئەنجامانە، ئەلیاسیم سەرکەوتنی بۆ قۆناغی پێش کۆتایی پاڵەوانێتییەکە مسۆگەر کرد و لەو قۆناغەدا رووبەڕووی کارلۆس ئەلکاراز دەبێتەوە، سینەریش لە هەمان قۆناغ بەرامبەر دی مینۆر یارییدەکات، زڤیرێڤیش ماڵئاواییکرد.

خ . ک