PM:04:44:01/09/2025
256 جار خوێندراوەتەوە
+
-
بەرپرسانی بەرشەلۆنە چاوەڕێی بڕیاری
گەڕانەوەن بۆ یاریگای کامپ نۆ تا یانەکەیان یاریی تیا بکات.
یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی ماوەی دوو ساڵە بێبەش
بووە لە یارییکردن لە یاریگای کامپ نۆی تایبەت بەخۆی بەهۆی ئەوەی کە یاریگاکە لە هاوینی
ساڵی 2023ەوە کاری نۆژەنکردنەوەی تیا دەکرێت.
رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی ئاشکرایکردووە
لە ئێستادا بەشێکی زۆری نۆژەنکردنەوەی یاریگای کامپ نۆ کۆتایی پێهاتووە کە ئەوەش
بووەتە هۆکاری دڵخۆشی هاندەرانی ئەو یانەیە.
سپۆرت ئاماژەی بەوەداوە، بەرپرسانی
بەرشەلۆنە لە ئێستادا چاوەڕێی بڕیاریی کۆتایی دەکەن تا یانەکەیان گڵۆپی سەوزی بۆ
هەڵبکرێت بۆ ئەنجامدانی یاریی لە یاریگای کامپ نۆ لە دوای یاریی هەڵبژاردەکان کە
ئەویش بەرامبەر ڤالانسیا دەبێت لە 14ی ئەم مانگە.
نوسیویەتی، ئەگەر بۆ ئەو یارییەش گڵۆپی
سەوزی بۆ هەڵنەکرێت ئەوا بە دڵنیاییەوە 21ی ئەم مانگە بە فەرمی بەرشەلۆنە
دەگەڕێتەوە کامپ نۆ و لە یەکەم هەنگاویشدا تەنها 27 هەزار هاندەر دەتوانن لە
یاریگادا ئامادەبن.
خ . ک