فەرمی.. تین هاگ دوورخرایەوە

PM:01:18:01/09/2025

256 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەفەرمی بایەر لیڤەرکوزن پاش دوو یاریی سەرپەرشتیکردنی یانەکەیان تین هاگیان لە ئەرکی راهێنەرایەتی یانەکە دوورخستەوە.

یانەی بایەر لیڤەرکوزن لە راگەیاندرواێکی فەرمیدا بڵاوییانکردەوە کە بڕیاریانداوە ئیرک تین هاگ لە پۆستی راهێنەرایەتی یانەکەیان دووربخەنەوە.

هۆکاری سەرەکی دوورخستنەوەی راهێنەرە هۆڵەندییەکە پاش دوو سەرپەرشتیکردنی یانەکەیان، دەگەرێتەوە بۆبوونی کێشە لەگەڵ دەستەی کارگێری لیڤەرکوزن، چونکە تین هاگ پێی راگەیاندوون پاش رۆیشتنی ئەستێرەکانی یانەکە وەک ڤێرتز و جۆناسان تا و فریمپۆنگ یانەکە پێویستی بە کاتی زۆر زیاترە بۆ دووبارە بنیات نانەوە ئەمەش وایکردووە بایەر لیڤەرکوزن متمانەیان بەو راهێنەرە کەم ببێتەوە.

لەلایەکیترەوە بەرێوبەری جێبەجێکاری بایەر لیڤەرکوزن ئەوەی ئاشکراکردووە کە لەم ساتەدا بڕیاری دوورخستنەوەی ئیرک تین هاگ قورسبوو بەڵام پێویستبوو، هەربۆیە هەموان پێکەوە کاردەکەین بۆئەوەی هەنگاوەکانی داهاتوو ئەنجامەکەی لەبەرژەوەندی تیپەکەیان یەکلای ببێتەوە.