هالاند ئاماری نوێی تۆمارکرد

PM:12:22:01/09/2025

224 جار خوێندراوەتەوە

+ -

هالاند ئامارێکی نوێی تۆمارکرد 100یەمین یاری بە درێسی مان سیتیەوە لە پریمەر لیگ ئەنجامدا.

لە هەفتەی سێیەمی پریمەر لیگ برایتۆن لە یاریگای خۆی میوانداری مانچستەر سیتی کرد و سەرەنجام بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک بردنەوەی بەسەر کوڕانی گواردیۆلا بەدەستهێنا.

تاکە گۆڵەکەی مانچستەر سیتی لەو یارییەدا لەلایەن ئێرلینگ هالاندی هێرشبەری نەرویجیەوە تۆمارکرا کە لە خولەکی 34 دابوو، ئەو یاریزانە ئامارێکی نوێی تۆمارکرد بە شێوەیەک ژمارەی یارییەکانی لە پریمەر لیگدا گەیاندە 100 یاریی.

هالاند لەو 100 یارییەی کە بۆ مانچستەر سیتی ئەنجامیداوە تا ئێستا توانیویەتی 88 گۆڵ تۆمار بکات و خاوەنی 17 ئەسیستە، یەکێکیشە لە یاریزانە نایاب و ئاست بەرزەکانی مان سیتی و بەردەوامە لە نوسینەوەی مێژوو وە تۆمارکردنی ئاماری نوێ.

هالاندی 25 ساڵ لە 2022 لە بوروسیا دۆرتمۆندەوە پەیوەندی کردوە بە مان سیتیەوە گرێبەستەکەی تا هاوینی 2034 بەردەوامە و لەگەڵ سیتیزن نۆ نازناوی بەدەست هێناوە، بەشداری لە 148 یاری کردووە و خاوەنی 127 گۆڵ و 21 ئەسیستە.
کاشان قادر