نەیمار قسەکانی ئەنچیلۆتی بەدرۆ خستەوە

AM:09:55:01/09/2025

260 جار خوێندراوەتەوە

+ -

نەیمار 90 خولەک یاری ئەنجامدا و قسەکانی ئەنچیلۆتی بەدرۆ خستەوە و دەڵێت: کێشەی جەستەیم نییە.

پاش یەکسانبوونی سانتۆس بەرامبەر فلومینێنزی لە خولی بەڕازیلی، نەیماری کاپتی یانەکە رایگەیاند، بانگهێشنەکردنی بۆ ریزەکانی هەڵبژاردەی بەڕازیل بڕیاری راهێنەر بووە نەک بەهۆی کێشەی جەستەیی.

کارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەری هەڵبژاردەی بەڕازیل لە ماوەی رابردوودا لیستی یاریزانانی هەڵبژاردەکەی بۆ دوو یاری داهاتوویان بڵاوکردەوە کە تێیدا ناوی نەیمار دا سیلڤا نابینرا و راهێنەرەکەش دوپاتیکردەوە ئەو بڕیارەی بەهۆی پێکانی یاریزانەکەوە داوە.

بەڵام پاش یاری بەرەبەیانی ئەمڕۆ نەیمار وتی: بڕیاری دوورخستنەوەم بڕیارێکی تەکنیکی راهێنەر بوو نەک بەهۆی کێشەی جەستەمەوە.

پێش دوو یارییەکەی هەڵبژاردەی بەڕازیل، نەیمار 90 خولەک بەرامبەر فلومینێنزی یاری ئەنجامدا، ئەمەش واتای ئەوەیە یاریزانەکە لە توانای جەستی کێشەی نییە و بڕیارەکەی ئەنچیلۆتی تەکنیکی بووە.

لەگەڵ ئەمەشدا نەیمار هێشتا هیوای هەیە بۆ ئەوەی بەشداری جامی جیهانی ساڵی 2026 بکات، چونکە ئەنچیلۆتی بە روونی باسی لەوەکردووە هێرشبەرە 33 ساڵانەکە یەکێکە لە یاریزانە گرنگەکانی سامبا.

نوێدەکرێتەوە..