حەکیمی لە ژێر هەڕەشەیەکی گەورەدایە

AM:09:00:02/08/2025

356 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەشرەف حەکیمی بە تۆمەتی دەستدرێژی سێکسی دادگایی دەکرێت و ئەگەری هەیە 15 ساڵ زیندانی بکرێت.

ئەشرەف حەکیمی بەرگریکاری مەغریبی یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی لەلایەن کچێکی 24 ساڵەوە ڕووبەرووی تۆمەتی دەستدرێژی سێکسی بووەتەوە.

بە وتەی کچەکە لە ساڵی 2023 دوای ئەوەی پەیوەندیان هەبوە لە ڕێگەی ئینستاگرامەوە لە ماڵەکەی خۆیدا ڕێگری لێکردوە و دەستدرێژی کردوەتە سەر بەو هۆیەوە دادگای فەڕەنسا داوای دادگایکردنی حەکیمی کردووە بە فەرمی و ئەگەر تۆمەتەکە ڕاست بێت ئەگەری هەیە بۆ ماوەی 15 ساڵ زیندانی بکرێت.

رۆژنامەی لو باریزیانی فەرەنسی ئاشکرایکردووە، نوسینگەی داواکاری گشتی لە شاری نانتێر داوای دادگایی کردن و لێکۆڵینەوەی لەگەڵ ئەستێرە مەغریبیە کردووە بە تۆمەتی دەستدرێژی لە مانگی شوباتی ساڵی 2023.

لای خۆیەوە حەکیمی ئەو تۆمەتە ڕەت دەکاتەوەو دەڵێت تەنها هەوڵێکی ناوزڕاندنە یانەی پاریس سانجێرمانیش پاڵپشتی خۆیان بۆ یاریزانەکە دوپاتکردوەتەوە لەژێر چاودێری دادوەر و دادگای فەڕەنسا.

لە ئەگەری ڕاستی تۆمەتەکە کاریگەری دەکاتە سەر ناوبانگی یاریزان و یانە فەڕەنسیەکە دوریش نیە کاروانی وەرزشی کۆتایی پێبێت.

کاشان قادر