PM:10:46:13/01/2025
324 جار خوێندراوەتەوە
+
-
پاش
پێکانی مارتینێز لە یاری کلاسیکۆ دانوستانی رۆیشتنی ئاراوخۆ بۆ یۆڤانتۆس وەستاوە.
راپۆرتە
رۆژنامەوانیەكان زانیاری نوێیان دەربارەی داهاتووی رۆناڵد ئاراوخۆ ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنە
بڵاوكردەو کە پێشتر سەرچاوە جیاوازەکان ناوی بە یۆڤانتۆسەوە دەبەستەوە.
لە
ئێستادا بە گوێرەی زانیارییەكانی خافی میگیێل رۆژنامەنووسی رۆژنامەی ئاس، لە دوای
پێكانەكەی ئینیگۆ مارتینێز لە یاری کلاسیکۆی جامی سوپەری ئیسپانیا گواستنەوەی
ئاراوخۆ بۆ یوڤێنتوس راگیراوە، چونکە چاوەڕوان دەكرێت ئینیگۆ بەهۆی ئەو پێكانەوە لە
هەشت یاری داهاتووی بەرشەلۆنە بێبەش بێت.
گرێبەستەكەی
رۆناڵدۆ ئاراوخۆی تەمەن 25 ساڵان لەگەڵ بەرشەلۆنە لە هاوینی ساڵی 2026 بەسەردەچێت،
پاش تێپەڕبوونی نزیکەی ساڵێک لە دەنگۆی نوێکردنەوەی تا ئێستا هیچ بەرەوپێشچوونێک
نەبینراوە، ئەمەش وایکردووە زۆرێک لە یانە گەورەکانی ئەوروپا هەوڵی گرێبەستیکردن
لەگەڵیدا بدەن.