هاندەرانی بەرشەلۆنە لە ئاراوخۆ توڕەن

PM:04:04:24/07/2024

1460 جار خوێندراوەتەوە

+ -

هاندەرانی بەرشەلۆنە لە ئاراوخۆ توڕەن لەبەر ئەوەی لەکاتی ناردنی پەیامێک بۆ ئۆرۆگوای ناوی ئەوانی نەهێناوە.

ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی بڵاویکردەوە، هاندەرانی بەرشەلۆنە لە یاریزانە ئۆرۆگواییەکەیان، ڕۆناڵد ئاراوخۆ توڕەن، دوای پەیامەکەی ئەم دواییەی کە لە پەیجی فەرمی خۆی لە ئینستاگرام بڵاویکردەوە.

ڕۆناڵد ئاراوخۆ لەگەڵ هەڵبژاردەی ئۆرۆگوای لە قۆناغی چارەکی کۆتایی جامی ئەمریکا بەرامبەر بەڕازیل تووشی پێکانێکی سەختبوو.

دووشەممەی ڕابردوو، بەرگریکارەکە لە فینلاند نەشتەرگەرییەکی سەرکەوتووی بۆ ئەنجامدرا و پێشبینی دەکرێت یاریزانەکە بۆ ماوەی نزیکەی چوار مانگ لە یاریگادا ئامادەنەبێت.

ئاراوخۆ لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام پەیامێکی بڵاوکردەوە و تیایدا باسی پاڵپشتی خۆی بۆ هەموو هاوکارەکانی لە ئۆرۆگوای و سوپاسگوزاری خۆی دەربڕی بۆ ئەوەی لەگەڵیان بوو، بەڵام بە هیچ شێوەیەک باسی بەرشەلۆنە و هاندەرانی نەکرد.

ڕۆژنامەکە ڕوونیکردەوە ئەم پەیامە هەندێک کاردانەوەی هاندەرانی بەرشەلۆنەی لێکەوتەوە، بەو پێیەی نەبوونی ئەستێرە ئۆرۆگواییەکە کاریگەرییەکی زۆری لەسەر هێڵی بەرگری یانەکەیان دەبێت لە سەرەتای وەرزدا.