مباپێ بەنیازی کڕینی یانەیەکە

PM:11:50:12/07/2024

2404 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کیلیان مباپی بە یاوەری دایکی دەیەوێت وەبەرهێنان بکات و بەنیازی کڕینی یانەی کانی فەرەنسیە.

کیلیان مباپێ، ئەستێرەی هەڵبژاردەی فەرەنسا، کە بەم دواییەپەیوەندی بە یانەی ڕیال مەدریدەوە کرد، بەنیازە ئەو پارە زۆرەیکە لە سەرەتای ژیانی تۆپی پێیەوە بەدەستی هێناوە، وەبەرهێنانبکات.

لەمبارەیەوە تۆڕی ڕادیۆی مۆنتی کارلۆ ئاشکرایکردووە، فایزا عەماری دایکی کیلیان مباپی کە کۆمپانیای کەی ئێم سێڤن بەڕێوەدەبات بە نیازی کڕینی یانەیەکی فەرەنسان بەناوی کان.

ئاماژەی بەوەشکردووە، کیلیان لە ساڵی 2013دا خەریک بوو پەیوەندی بە یانەی کانەوە بکات، پێش ئەوەی لە مۆناکۆ بگیرسێتەوە.

باس لەوەکراوە، مباپێ و خێزانەکەی لە پرۆسەی کڕینی کاندان، بەپێی سیستەمی هاوبەشی ئەمریکی، بە هاوکاری یەکێک لەڕاپەرەکانی شارەکە، هاوکات دەبێتە باڵیۆزی یانە فەرەنسییەکە.

ئاماژەی بەوەشکرد، تیپەکە ئامادەکاری دەکات بۆ ئەوەی بۆ وەرزیشەشەم لەسەریەک بەشداری لە خولی پلە دووی فەرەنسا بکات.