AM:09:03:22/12/2024
216 جار خوێندراوەتەوە
+
-
گواردیۆلا باسی لەوەکرد هۆکاری شکستەکەیان زۆری پێکانە و ڤێلا پارک شوێنێکی
قورسە.
پیپ گواردیۆلای ڕاهێنەری یانەی مانچسەتەر سیتی دوای شکستیان بەرامبەر
ئەستۆن ڤێلا دوپاتیکردەوە، هۆکاری شکستەکەیان پێکانە یەک لەدوای یەکەکانە و ئەگەر
یاریزانەکان بگەڕێنەوە دەیسەلمێنێت کە کێن.
گواردیۆلا روونیکردەوە، تایمی یەکەم بەڕاستی باش یارییان کرد، لە تایمی دووەمیشدا
پاشەکشەیان کرد و باش نەبوون، ڕیتمەکە لەگەڵ پێشکەوتنی یارییەکەدا کەمێک قورستر
بوو، هەروەها پیرۆزە لە ئەستۆن ڤێلا.
وتیشی: : بەڵێ رەنگە بگەڕێینەوە سەر رێچکەی سەرکەوتنەکان رەنگە رووشنەدات،
ئەوە بەندە بە ئێمەوە، لە یاری داهاتوو هەوڵدەدەین بە بیرکردنەوەی زیاتر کێشەکان
چارەسەر بکەین.
دەشڵێت: ئەستۆن ڤێلا تیپێکە ئاستێکی بەرز پێشکەش دەکات، لە چامپیۆنزلیگ و
پریمەرلیگیش ڤێلا پارک شوێنێکی قورس، ئێمەش جگە لە پێکان چەندین هۆکاری بچوکمان
هەبوو بۆ شکستەکە.
بیلال کاکە