PM:08:52:12/07/2024
428 جار خوێندراوەتەوە
+
-
یامال رایگەیاند ئیسپانیا
هەڵبژاردەیەکەی یەکگرتووە و بیر لە هیچ شتێک ناکاتەوە جگە لە یاری کۆتایی یۆرۆ.
لامین یامال لە لێدوانەکانیدا
لەگەڵ ڕۆژنامەنووس جیرارد ڕۆمیرۆ وتی: لە کۆتاییدا ئەوەی دەیزانم دەیکەم، دوای ئەوەی
بەرامبەر تیپەکانی وەک فەرەنسا و ئەڵمانیا یاریم کرد، هیچی تر نەماوە جگە لەوەی هەمیشە
بە جۆش و خرۆشەوە یاری بکەم.
وتیشی: ئێستا ئارامتر
بووم، لەڕاستیدا وردە وردە وەڵامی نامەکانم دەدایەوە، دوای یارییەکەی فەرەنسا، یەکەم
شتیش کە کردم خەوتن بوو بۆ ئەوەی خۆم ئارام بکەمەوە و بیر لە یاری کۆتایی بکەمەوە.
دەشڵێت: هەڵبژاردەی ئیسپانیا
گروپێکی یەکگرتووە و هەموو شتێک بۆ یەکتر دەکەین، بە نمونەش کاتێک بەرامبەر
فەرەنسا گۆڵمان تۆمار کرد پێدری و دانی کارڤاخال لە دەرەوە بەو پەڕی گڕوتینەوە ئاهەنگیان
دەگێڕا، ئەوەش گرنگترین شتە بۆ تیمەکە.
ڕوونیشی کردەوە: سەیری ڤیدیۆی
ئەو بەرگریکارە ناکەم کە لەبەردەممدا یاری دەکات، چونکە هەمیشە کورتکراوەی
یارییەکان گرنگترین ئەو شتانەن کە یاریزانەکە کردویەتی و ئەوەش وات لێدەکات دەکات
متمانەت بەخۆت نەمێنێت.
یامال دوپاتیشیکردەوە،
کەمێک گەشەی کردووە، سەرەتا پێی وابووە کە تۆپی پێ تەنیا پەیوەندی بە جوڵانی قاچەکانەوە
هەیە بەڵام بەراستی باری جەستەیی گرنگە، لە ئێستاشدا بیر لە هیچ شتێک ناکاتەوە
تەنیا یۆرۆ نەبێت.
باسی لەوەشکرد، ژمارەی
درێس لە بەرشەلۆنە بۆ ئەو گرنگ نییە، گرنگ ئەوەیە بە متمانەوە یاری بکات و ئەوەی
ئارەزوویی دەکات بەپێی کات پێی دەگات.