نادال: دواین ساڵ لە یاریگاکاندا بەڕێدەکەم

PM:11:24:15/04/2024

152 جار خوێندراوەتەوە

+ -

نادال دوپاتیکردەوە دڵخۆشە بە گەڕانەوە بۆ یاریکردن و دوا ساڵیەتی لە یاریگاکانی تێنسدا.

رافاێل نادالی یاریزانی تێنسی سەرزەوی ئیسپانی لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا کەمترین بەشداری هەبووە لە خولەکاندا بەهۆی تووشبونی بە پێکان بەڵام بەشداری جامی بەرشلەۆنە دەکات کە ئێستا دەستیپیکردووە و لە لێدوانێکیدا رایگەیاند، بوونی لەو پاڵەوانێتییە هاوشێوەی دیارییەکە بۆی و هەست بە باشی دەکات لەڕووی جەستەییەوە.

نادال دوپاتیکردەوە کە ئەمساڵ دوایینساڵیەتی لە یاریگاکانی تێنسی سەرزەوی و دەیەوێت چێژ لە هەموو ئەو کاتانە وەربگرێت کە یاری تیا ئەنجامدەدات، دڵنیانییە لەوەی بە یەکجاری وازدەهێنێت یان نا بەڵام دڵنیایە لەوەی کە جەستەی رێگای نادات یاری زۆر بکات.

نادال دەڵێت، بەرشەلۆنە ئەو شوێنەیە کە چێژی لێدەبینێت بۆ یاریکردن چونکە سەرکەوتنی باوەڕپێنەکراوی تیادا بەدەستهێناوە و یادەوەری لە بیرنەکراوی هەیە تیادا.

دەشڵێت، نەتوانینی بەشداریکردن لە جامی مۆنتی کارلۆ ئازاریداوە بەڵام خۆشبەختانە شتەکان بە باشی رۆیشتوون و ئێستا بە شێوەیەکی زۆر نایاب ئامادەیە بۆ یاریکردن.
خ . ک