جامی مۆنتی کارلۆ.. جۆکۆڤیچ و سینەر و تیستیپاس گەیشتنە قۆناغی چوارەم

AM:10:48:12/04/2024

76 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە جامی مۆنتی کارلۆ جۆکۆڤیچ و سینەر و تیستیپاس گەیشتنە قۆناغی چوارەم و مێدڤیدێڤ ماڵئاواییکرد.

لە قۆناغی سێیەمی جامی ئەمریکا بۆ تێنسی سەرزەوی، نۆڤاک جۆکۆڤیچی سڕبی بەرامبەر لۆرینزۆ مۆسێتی ئیتاڵی یاریکرد.

جۆکۆڤیچ بە ئاستێکی بەرزەوە دەرکەوت و توانی دوای دوو کاتژمێر بە ئەنجامی دوو کۆمەڵەی بێبەرامبەر یاریەکە لە سوودی خۆی کۆتایی پێبهێنێت، خاڵی کۆمەڵەکانیشحەت بە پێنج، شەش بە سێ گێم بوون.

دوای ئەو بردنەوەیە، جۆکۆڤیچ توانی ئامارێکی نوێ تۆمار بکات بەشێوەیەک کە ژمارەکەی پێشووی رافاێل نادالی تێپەڕاند و بووە یەکەم یاریزان لە مێژوودا زۆرترین بردەوە لە پاڵەوانێتییەکانی ماستەرز بەدەستبهێنێت.

لە هەمان قۆناغ، یانیک سینەری ئیتاڵی رووبەڕووی یان لیناردی ئەڵمانی بووەوە و بە دوو کۆمەڵەی بێبەرامبەر بردنەوەی بەسەردا بەدەستهێنا، تیستیپاس لە زڤیرێڤی بردەوە و مێدڤیدێڤ بە خاشانۆڤ دۆڕا.

هەریەکە لە جۆکۆڤیچ و سینەر و تیستیپاس و خاشانۆڤ سەرکەوتنیان بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی بەدەستهێنا، مۆسێتی و مێدڤیدێڤ و زڤیرێڤ ماڵئاواییانکرد.

خ . ک