باسکەی ئەوروپا.. ریاڵ مەدرید بە جیاوازی دوو خاڵ لە کاوناسی بردەوە

AM:09:25:12/04/2024

60 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە باسکەی ئەوروپا ریاڵ مەدرید بە جیاوازی دوو خاڵ لە کاوناسی بردەوە و بایرن میونشن دۆڕا.

لە یارییەکانی هەفتەی 34ی خولی باسکەی ئەوروپا، یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی لەدەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی یانەی زالگرێس کاوناسی لیتوانی.

یاریەکە لە سەرەتاوە کێبڕکێیەکی بەهێزی بە خۆوە بینی و هەردوو یانە ئاستێکی بەرزیان پێشکەش کرد، سەرەنجام یانە ئیسپانیەکە بە جیاوازی دوو خاڵ و بە ئەنجامی 64 بە 62 خاڵ یاریەکەی لە سوودی خۆی کۆتایی پێهێنا.

لە هەمان هەفتە، یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی رووبەڕووی مۆناکۆی فەرەنسی بووەوە و بە ئەنجامی 85 بە 89 خاڵ شکستیهێنا بەرامبەری.

یانەکانی باناسیناکۆسی یۆنانی و ئەنادۆلۆی تورکی بەرامبەر ئەلبا بەرلینی ئەڵمانی و زڤیزدای سڕبی بوونەوە و بردنەوەیان بەسەردا بەدەستهێنان.

ریاڵ مەدرید ژمارەی خاڵەکانی گەیاندە 61 خاڵ و لە پێشەنگی ریزبەندیدا مایەوە، باناسیناکۆس و مۆناکۆ لە پلەکانی دووەم و سێیەمدان، بایرن میونشن دابەزی بۆ پلەی 15.

خ . ک