باسکەی ئیسپانیا.. بەرشەلۆنە لە ریاڵ مەدریدی بردەوە

PM:01:04:08/04/2024

112 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە یارییەکانی هەفتەی 28ی خولی ئەی سی بی ئیسپانیا بۆ یاری باسکە بەرشەلۆنە میوانداری ریاڵ مەدریدی کرد.

لە تایمی یەکەم و بەرشەلۆنە باشتر بینران و بە جیاوازی 16 خاڵ لە پێش بوون، لە تایمی دووەمیشدا کوڕانی ریاڵ گەڕانەوە کەشی یارییەکە و بە ئەنجامی 22 بەرامبەر بە 18 براوەبوون.

لە تایمی سێیەمی یارییەکە دووبارە ریاڵ مەدرید باشتر بینرا و توانی بە جیاوازی شەش خاڵ پێش بەرشەلۆنەی میواندار بکەوێت، لە تایمی چوارەم و کۆتایشدا هەردوولا توانیان 21 خاڵ تۆماربکەن و سەرەنجام یارییەکەش بە بردنەوەی بەرشەلۆنە بە ئەنجامی 85 خاڵ بەرامبەر بە 79 خاڵ کۆتایی پێهات.

پاش ئەو یارییەش ریاڵ مەدرید بە کۆکردنەوەی 258 خاڵ لە پلەی دووەم دێت بەرشەلۆنەش لە پلەی سێیەمیدا خاوەنی 206 خاڵە.