جامی ئستورێل.. کاسپەر روود بە مارتینێز دۆڕا و ماڵئاواییکرد

PM:03:11:07/04/2024

84 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە جامی ئستورێل کاسپەر روود بە مارتینێز دۆڕا و ماڵئاواییکرد، هورکازیش گەیشتە یاری کۆتایی.

لە یارییەکانی قۆناغی پێش کۆتایی جامی ئستورێل بۆ تێنسی سەرزەوی کە لە پورتوگال بەڕێوەدەچێت، کاسپەر روودی نەرویجی بەرامبەر پیدرۆ مارتینێزی پورتوگالی یاریکرد.

یاریەکە لە سەرەتاوە کێبڕکێیەکی بەهێزی بەخۆوە بینی و کۆمەڵەی یەکەم بە ئەنجامی شەش بە چوار گێم لە سوودی مارتینێز کۆتاییهات بەڵام کاسپەر روود بە بردنەوەی کۆمەڵەی دووەم بە هەمان ئەنجام یاریەکەی یەکسانکردەوە.

لە کۆمەڵەی سێیەم و یەکلاکەرەوەدا، هەردوو یاریزانەکە ئاستێکی بەرزیان پێشکەشکرد و لە کۆتاییدا مارتینێز لە سوودی خۆی کۆتایی پێهێنا، سەرەنجام دوای سێ کاتژمێر و شەش خولەک یاریەکەی بە ئەنجامی دوو کۆمەڵە بەرامبەر کۆمەڵەیەک بردەوە.

لە یاریەکی تری هەمان قۆناغ، یانەی هۆبێرت هورکازی پۆڵەندی رووبەڕووی کریستیان گارینی چیللی بووەوە و بە دوو کۆمەڵە بەرامبەر کۆمەڵەیەک یاریەکەی پێدۆڕاند.

بەو ئەنجامانە، هورکاز و مارتینێز سەرکەوتنیان بۆ یاری کۆتایی بەدەستهێنا و کاسپەر روود و گارین ماڵئاواییانکرد.

خ . ک