جامی ئستۆرێل.. کاسپەر رود لە زاندچۆلپی بردەوە

PM:01:52:05/04/2024

100 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە جامی ئستۆرێل کاسپەر رود لە زاندچۆلپی بردەوە و مۆسێتی و دۆمینیک سیم ماڵئاواییانکرد.

لە قۆناغی دووەمی جامی ئستۆرێل بۆ تێنسی سەرزەوی کە لە وڵاتی پورتوگال بەڕێوەدەچێت، کاسپەر رودی نەرویجی بەرامبەر ڤان دی زاندچۆلپی هۆڵەندی یاریکرد.

روود ئاستیكی بەرزی پێشکەشکرد و بە ئاسانی و دوای تەنیا 75 خولەک یاریەکەی بە ئەنجامی دوو کۆمەڵەی بێبەرامبەر بردەوە، خاڵی کۆمەڵەکانیش شەش بە یەک، شەش بە دوو گێم بوون.

لە هەمان قۆناغ، لۆرینزۆ مۆسێتی ئیتاڵی رووبەڕووی نونۆ بۆرخێسی پورتوگالی بووەوە و بە دوو کۆمەڵەی بێبەرامبەر یاریەکەی پێدۆڕاند، دۆمینیک سیمی نەمساوی بە شێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو بە ریچارد گاسکیە دۆڕا.

هەریەکە لە کاسپەر رود و بۆرخێس و ریچارد گاسکیە گەیشتنە قۆناغی چارەکی کۆتایی پاڵەوانێتییەکە، مۆسێتی و دۆمینیک سیم و زاندچۆلپ ماڵئاواییانکرد.

خ . ک