باسکەی ئەوروپا.. بەرشەلۆنە لە ماکابی تێل ئەبیبی بردەوە

PM:01:28:05/04/2024

80 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە باسکەی ئەوروپا بەرشەلۆنە بەردەوامە لەسەر ئەنجامە باشەکانی و ڤالانسیا تووشی شکستهات.

لە هەفتەی 33ی خولی باسکەی ئەوروپا، یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی لە یاریگای خۆیدا بەرامبەر ماکابی تێل ئەبیب یاریکرد.

لە سەرەتای یاریەکەوە هەردوو یانە ئاستێکی نایابیان پێشکەش کرد و دوو تایمی یەکەم بە جیاوازی تەنیا یەک خاڵ لە سوودی بەرشەلۆنە کۆتاییهات.

لە دوو تایمی کۆتاییدا، هەردوولا بەردەوام بوون لەسەر کێبڕکێکردن و سەرەنجام بەرشەلۆنە بە جیاوازی تەنیا سێ خاڵ و بە ئەنجامی 92 بە 89 خاڵ بردنەوەی بەدەستهێنا.

لە یارییەکانی تریشدا، یانەی ڤالانسیای ئیسپانی رووبەڕووی لیۆنی فەرەنسی بووەوە و بە ئەنجامی 69 بە 98 خاڵ یاریەکەی پێدۆڕاند، ئۆلۆمپیاکۆس و مۆناکۆ برندەوەیان بەسەر زڤیزدا و کاوناس بەدەستهێنا.

بەرشەلۆنە و مۆناکۆ بە کۆکردنەوەی 55 خاڵ لە پلەکانی دووەم و سێیەمی ریزبەندیدا دەبینرێن، ڤالانسیا و لیۆن لە پلەکانی 13 و 17 دان.

خ . ک