PM:05:20:26/03/2023
600 جار خوێندراوەتەوە
+
-
بایرن میونشن لە پێشەنگى
ڕیزبەندى باشترین یانەکانى ئەوروپادایە و ڕیاڵ مەدریدیش لە پلەى پێنجەمدا
دەبینرێت.
یەکێتى تۆپى پێى ئەوروپا
لە سایتى فەرمى خۆى لە ئینتەرنێت نوێترین ڕیزبەندى باشترین یانەکانى کیشوەرەکەى
بڵاوکردەوە، کە بایرن میونشنى ئەڵمانى بە کۆکردنەوەى 135 هەزار خاڵ پێشەنگى
ڕیزبەندیەکەى گرتووە.
مانچستەر سیتى ئینگلیزى
بەهەمان خاڵەوە لە پلەى دووەمدایە و چێڵسى ئینگلیزیش پلەى سێیەمى گرتووە و 126
هەزار خاڵى هەیە، لە پلەى چوارەمیشدا لیڤەرپوڵى ئینگلیزی بە 123 هەزار خاڵەوە
دەبینرێت.
ڕیاڵ مەدریدى ئیسپانى بە
کۆکردنەوەى 115 هەزار خاڵ لە پلەى پێنجەمى ڕیزبەندیەکەدایە و لە پێش پاریس سان
جێرمانى فەڕەنسییەوەیە، کە ئەم بە 112 هەزار خاڵ لە پلەى شەشەمدایە.
مانچستەر یونایتدى
ئینگلیزى و بەرشەلۆنەى ئیسپانى و یۆڤانتۆس و ڕۆماى ئیتاڵیش بەدواییەکدا لە پلەکانى
حەوتەم تا دەیەمى ڕیزبەندیەکەدان.
گ . ف