PM:12:07:04/12/2022
820 جار خوێندراوەتەوە
+
-
میسی بەردەوامە لە
تۆمارکردنی ڕیکۆردەکان و ژمارەی گۆڵەکانی ڕۆناڵدۆی لە پاڵەوانیەتیە گەورەکان
یەکسانکردەوە.
لیۆنێل میسی ئەستێرەی
هەڵبژاردەی ئەرجەنتین توانی لە یاری هەڵبژاردەکەی بەرامبەر ئوسترالیا لە خولەکی 35
گۆڵێک تۆماربکات و سەرکردایەتی وڵاتەکەی بکات بۆ گەیشتن بە قۆناغی چارەکی کۆتایی
مۆندیالی 2022ی قەتەر.
تۆڕی سکواکا تایبەت بە ئامارەکانی
تۆپی پێ ڕایگەیاند کە لیۆنێل میسی ژمارەی گۆڵەکانی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی ئەستێرەی
پورتوگالی یەکسانکردوەتەوە لە پاڵەوانیەتیە گەورەکاندا و هەریەکەیان ئێستا خاوەنی
22 گۆڵن.
ئاماری گۆڵەکانی میسی
بەشێوەیەکە کە 13 گۆڵی لە پاڵەوانیەتی کوپا ئەمریکا تۆمارکردووە و نۆ گۆڵەکەی
تریشی لە مۆندیال بووە بەڵام ڕۆناڵدۆ 14 گۆڵی لە جامی یۆرۆ تۆمارکردووە و هەشت
گۆڵیشی لە مۆندیال بووە.
ڕۆناڵدۆ لە قۆناغی 16ی
مۆندیالی قەتەر یاریەکی قورس چاوەڕێی دەکات کاتێک ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی سویسرا
دەبنەوە.