PM:08:41:02/12/2022
1900 جار خوێندراوەتەوە
+
-
سبەینێ لە قۆناغی 16ی
مۆندیال هۆڵەندا بەرامبەر ئەمریکا یاریدەکات و ئەرجەنتین رووبەڕووی ئوسترالیا
دەبێتەوە.
سبەینێ شەممە یارییەکانی
قۆناغی 16ی مۆندیالی 2022 دەستپێدەکات و لە کاتژمێر شەشی ئێوارەدا هەردوو
هەڵبژاردەی هۆڵەندا و ئەمریکا رووبەڕووی یەکدەبنەوە.
هۆڵەندا بە یەکەمی
کۆمەڵەی یەکەم سەرکەوتنی بۆ ئەم قۆناغە بەدەستهێناوە و ئەمریکاش بە دوو کۆمەڵەی
دووەم گەیشتوەتە هەمان قۆناغ.
لە کاتژمێر 10ی شەودا و
لە دووەم یاری قۆناغی 16دا، هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لە یاریگای ئەحمەد بن عەلی
مۆندیالی رووبەڕووی هەڵبژاردەی ئوسترالیا دەبێتەوە.
هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بە
پێشەنگی کۆمەڵەی سێیەم و ئوسترالیاش بە دووەمی کۆمەڵەی چوارەم سەرکەوتنیان بۆ
قۆناغی 16 بەدەستهێناوە.
بڕیارە براوەی نێوان ئەو
دوو یاریە لە قۆناغی چارەکی کۆتاییدا رووبەڕووی یەکببنەوە لە هەینی داهاتوو
کاتژمێر 10ی شەودا.
خ . ک