سەردێڕ:

شاسوار عەبدولواحید و پرسی پێک هێنانی حکومەت

PM:10:35:18/01/2025
1252 جار خوێندراوەتەوە
محمد رەوف قوربانی
+ -

هەڵبژاردنی پەرلەمانی کودستان دوای چەندین جار لە درێژ کردنەوەی وادەکەی لەلایەن سەرۆکی هەرێمەوە  دواجار پار ساڵ لە ٢٠ ی تشرینی دووەمی  ٢٠٢٤ پرۆسەی هەڵبژاردن بەڕێوەچوو.
چەند هەفتەیەک دوای پرۆسەکە کۆمیسۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان  ئەنجامی هەڵبژاردنەکەی ڕاگەیاند.
دوای تانەدانی لایەنەکان لەو ئەنجامە و ناوبردنی کۆی پرۆسەکەیان بە هەڵبژاردنێکی دیزاین کراو لە قەڵەم دا و ڕەتیان کردەوە.

یەکێک لەو لایەنانەی هەر لە سەرەتاوە بە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان ڕازی بوو لاری نەبوو لە شەفافی دەنگەکان  ،،  جوڵانەوەی نەوەی نوێ بوو ..   بەجۆرێک پشتیوانیان لە ئەنجامەکان دەکرد یەکەم دانیشتی پەرلەمانی کوردستان سەرجەم پەرلەمانتارە دەرچوەکانیان ئامادەی دانیشتنەکە بوون و سوێندی یاساییان خوارد ،، هەر بەپێی یاسا دەبو بەتەمەن ترین پەرلەمانتار دانیشتنەکە بەڕێوە ببات کە ئەویش هەر لە جوڵانەوەکەی کاک شاسوارە  ئەمە ئاماژەی ڕوونە کە شاشوار عبدالواحید پێش هەڵبژاردنەکان هەموو شیکاریەکی خۆی کردوە بۆ دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان و پرسی پێکهێنانی کابینەی نوێ..
لە ئێستادا لەدوای پرسی ڕۆژئاوای کوردستان لەناو کایەی سیاسی کورد  گەرمترین پرس بابەتی پێکهێنانی کابینەی نوێیە ... کاک شاسوار هەر زوو مەرجی نەوەی نوێی بۆ بەشداری کردنی لە حوکمەت ڕاگەیاند لە بانگەوازێکی ئاشکرادا.
دوای چەندین کۆبونەوەی نهێنی و ئاشکرای  سەرۆکی جوڵانەوەی نوێ و شاندی دانوستانکاری پارتی و یەکێتی  کۆنگرە ڕۆژنامەوانیە تازەکەی کاک شاشوار ئەوەمان پێ دەڵێت: کە پارتی بە ڕاشکاوی و ڕوونی داواکانی جوڵانەوەی نەوەی نوێی ڕەتکردۆتەوە  کە داوای هەستیارترین پۆستیان دەکرد کە کورسیەکەی نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی بوو ...
لای پارتی دیموکراتی کوردستان ئەو دوو پۆستە گرنگ و هێڵی سورە ، ئامادەنین سازشی لەسەر بکەن  شاسوار عبدالواحید پێش هەمووان ئەوەی دەزانی..
ئەوەی ئێستا گونجاوترین بژاردەیە بۆ نەوەی نوێ ڕێککەوتنە لەگەڵ یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و ئەو لایەنانەی ئامادەی بەشداریکردنن لە کابینەی نوێی حوکمەت.

ئەزمونی ئۆپۆزسیۆن بوونی نەوەی نوێ  وا دەخوازێت لەم کابینە تازەیەدا نەوەی نوێ بەهەر جۆرێک بێت بەشداری حوکمەت بکات و کورد وتەنی دەستکەوتێکی هەبێ بۆ جوڵانەوەکە و دەنگدەرەکانیشی و هاوڵاتیان هەرچەند کەمیش بێ گرنگ بتوانن لەڕێی ئەو وەزارەت و پۆستانەی دیکەوە کە بەمەرج وەری دەگرن خزمەتێک پێشکەش بە هاوڵاتیان بکەن  و خۆشیان تاقی بکەنەوە لە ئەزمونی حوکمداری با سەنگی خۆیان بۆ خۆیان و هاوڵاتیان بەدیار کەوێت..

بە بۆچونی من (ئەگەر لایەک نەرمی نەنوێنێ)  پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حوکمەتی هەرێمی کوردستان دوا دەکەوێت و  ئەکەوێتە دوای هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق کە وا بڕیارە لەمساڵدا ئەنجام بدرێ...

ئێستا ئەوەی ماوەتەوە بیڵێم ئەوەیە   یەکێتیش بە داواکاریە قورسەکانی  جوڵانەوەی نەوەی نوێ ڕازی نابێت.  بۆیە ڕێگە چارەی گونجاو لەبەردەم شاشوار عبدالواحید
دوو ڕێگە چارەی زۆر سانایە 

یەکەم / یان دەبێتە یەکێک لەڕێگرە سەرەکیەکانی پێکهێنانی حوکمەت و درێژەدان بە ڕەوتی ئۆپۆزسیۆن بونی جوڵانەوەکەی...

دووەم/  ئەگەری ڕێککەوتنی لەگەڵ یەکێتی نیشتیمانی کوردستان نزیکتر و گونجاوترە و  دەتوانێ بەپێی ئەو وەزارەت و دەستە و پۆستانەی وەری دەگرێت لێرەوە لە ناوچەی جێنفوسی یەکێتی درێژە بە کاروانی خزمەتەکانی بدات و بەڕای من لەسنوری سەوز دەستکراوەتر دەبێت

گەلەری