پێنجی یەکی هەموو ساڵێک
PM:02:14:05/01/2026
1244 جار خوێندراوەتەوە
نەجات ئەحمەد
+
-
رۆژی نوێ بوونەوەو ئیرادەیەکی سەنگینە بەپێشکەشکردنی پرۆژەو دیدگایەکی
دیکەی سیاسەت کردن بۆ خزمەتکردن و خۆشگوزەرانی هاوڵاتیان و پیشاندانی رووێکی دیکەی
جوانی کاری سیاسی و ئۆپۆزسیۆن بوون لە دژایەتی کردن و رووبەروو بوونەوی دەسەڵاتێکی
فاسید و گەندەڵ و کارکردن بۆ گەیشتن بە لووتکەی دەسەڵات یەکەم هەنگاوی نا
جوڵانەوەی نەوەی نوێ بوو. نەوەی نوێ لەو ماوە کورتەی تەمەنی کاری کرد بۆ
گەڕاندنەوەی هیوایەک لەنێو هەموو ئەو بێ هیوا بوونەی لەهەرێمی کوردستان تەمی
گرتبوو، هاتوو ئازایانە و بوێرانە پەنجەی لەسەر برینەکانی نێو گۆڕەپانی سیاسی
کوردستان داناو کە لە ماوەی ٣٤ ساڵی رابردوو لەساییەی دەسەڵاتێکی فاسید یەخەی هاوڵاتیانی گرتبوو.
نەوەی
نوێ لە نێو تاریکی شەوەزەنگی نا ئومێدی هەموو چەمکە سواوەکانی دەسەڵاتی راماڵی و
لاپەرەیەکی دیکەی لە جۆر و چۆنیەتی سیاسەتکردنی مۆدێرنی هێنایە نێو گۆڕەپانی سیاسی
کوردستان و بێ ماندوو بوون سەربەرزانە و دڵسۆزانە بە گرووتینێکی دیکە بەردەوام
بوو، سەڕەرای هەموو ئەو کۆسپو تەگەرانەی لەماوەی رابردوو بە مەبەست و پلانی
ناحەزان یەخەی جوڵانەوەی نەوەی نوێ گرتبوو توانی بەسەریاندا زاڵبیت و سەربەرزانە
لێی رزگار بوو ئەستۆ پاکی خۆی نواند.
لەئێستادا خاوەنی پازدە کورسیە کە گەورەترین
فراکسیۆنی ئۆپۆزسیۆنە لە هەرێمی کوردستانو وەک هێزێکی کاریگەری نێو گۆرەپانی سیاسی
لە عێراق و هەرێمی کوردستان هەژمار دەکرێت کە شاسوار عەبدولواحید سەرۆکایەتی
جوڵانەوەکە دەکات و لە ھەمان کاتیش نەوەی نوێ توانی ببێتە ھێزێکی زۆر کاریگەر لە
گۆرەپانی سیاسی و حساباتی سیاسی لەسەر یەکلا دەکرێتەوە , ئەمە لەکاتێکدایە کە
زیاتر لە پێنج مانگە سەرۆکی جولانەوەکە بە ناهەق لە زینداندایە و سەرەڕای تەواو
بوونی حکومی بەناهەق بەسەردا سەپێندراوەکەشی تا دوانزدەی ئەمە مانگە بە بێ هۆکار
لە زیندان هێلدراوەتەوە.
لەو ماوە کورتەی تەمەنیدا بەهاوکارو متمانەی
دەنگدەرانی ئازیز و نوێخوازانی هێژا جوڵانەوەی نەوەی نوێ بەردەوامە و
بەتێڕوانینێکی دیکەی جیاواز و بەهێز لە چۆنیەتی بیرکردنەوە بۆ خزمەت کردنی
هاوڵاتیان بۆ گۆرینی سیستەمی سیاسی لەهەرێمی کوردستان و عێراق بە ووزە و
ئایدیایەکی فرەوان بەردەوام دەبێت بە پشوو درێژ ییەوە دەمێنینەوە.