مه‌رجى بڕوانامه بۆ كاندیدبوون بۆ پۆستى
سه‌رۆك كۆمار و سێ سه‌رنج
PM:04:51:04/01/2026
892 جار خوێندراوەتەوە
شیلان رەوف
+
-
زانستى
یاسا ژیانى مرۆڤ ڕێكده‌خات هه‌ر له‌دایك بوونه‌وه هه‌تا مردن وته‌نانه‌ت دواى
مردنیش، ئه‌م ڕاستییه پێویستى به‌به‌ڵگه هێنانه‌وه نییه، وه پێخۆشبوونى ئێمه
وڕازیبوونمان یان پێناخۆشبوونمان وناڕه‌زایه‌تیمان هیچ له‌م ڕاستییه ناگۆڕێت، له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌شدا بێگومان ئه‌م ڕێكخستنه یاساییه وئاستى ڕێكخستنه‌كه له‌شوێنێكه‌وه بۆ
شوێنێكى تر وله‌كاتێكه‌وه بۆ كاتێكى تر ئه‌كرێت جیاوازبێت، وه ئه‌كرێت له‌ئاستى
چاوه‌ڕوانى ئێمه‌دا نه‌بێت، چ وه‌كو هاوڵاتى چ وه‌كو كه‌سانى شاره‌زا وپسپۆڕى یاسایی.
هه‌ر زانیارییه‌كى یاسایش به‌هه‌ڵه بچێته ناو كۆمه‌ڵگاوه هه‌ندێك جار ئه‌بێته
نه‌ریت/العرف، ئه‌گه‌ر چى زانیارییه‌كه پێچه‌وانه‌ى یاسایە، واتا هاوڵاتى ئه‌وه‌نده‌ى
باوه‌ڕیهێناوه به‌زانیارییه نادروسته‌كه ئه‌وه‌نده باوه‌ڕى به‌وه نییه حوكمه
یاساییه‌كه شتێكى تره نه‌ك ئه‌وه‌ى بڵاوبۆته‌وه، ئێمه لێره‌دا باس له‌وه ناكه‌ین
هۆكارى بڵاوبوونه‌وه‌ى ئه‌م زانیارییه هه‌ڵانه چین چونكه ئه‌كرێت چه‌ندین هۆكارى
له‌پشته‌وه بن، وه‌كو چۆن ده‌شكرێت كه‌س وتوێژى جیاواز ڕۆڵیان هه‌بووبێت له‌بڵاوبوونه‌وه‌ى
زانیارییه نادروسته‌كه‌دا.
له‌نموونه‌ى
ئه‌و زانیارییه یاساییانه‌ى هه‌ڵه‌ن وله‌ناو خه‌ڵكدا بڵاون: ئه‌گه‌ر ژن بچێت له‌دادگا
داواى جیابوونه‌وه تۆماربكات ئه‌وا ماره‌ییه‌كه‌ى ده‌فه‌وتێت! زیندانى شه‌و وڕۆژى
بۆ ئه‌ژمارده‌كرێت! ..هتد.
له‌پێناو
ئه‌وه‌ى مه‌رجه‌كانى كاندیدبوون بۆ پۆستى سه‌رۆك كۆمار وبه‌تایبه‌ت مه‌رجى بڕوانامه
نه‌بێته زانیارییه‌كى هه‌ڵه‌ى بڵاوه‌بوو له‌ناو كۆمه‌ڵگادا ئه‌م سێ سه‌رنجه ئه‌خه‌مه‌ڕوو:
یه‌كه‌م:
سه‌باره‌ت به مه‌رجه‌كانى كاندیدبوون
ته‌نها
ده‌ستور به‌س نییه بۆ دیاریكردنی مه‌رجه‌كانى كاندید بوون بۆ پۆستى سه‌رۆك كۆمار،
به‌ڵكو شانبه‌شانى ده‌ستور یاساى حوكمه‌كانى كاندیدبوون بۆ پۆستى سه‌رۆك كۆمار
ژماره بۆ ساڵى ٢٠١٢، مه‌رجه‌كانى كاندیدبوون
دیاریده‌كه‌ن، هۆكارى ئه‌م شانبه‌شانى یه‌ك ڕۆیشتنه‌ش خودی ده‌ستوره، چونكه ده‌ستور
چوارچێوه‌كه‌ى كێشاوه وئاماژه ده‌دات به‌یاساكه بۆ ته‌واو كردنى ناواخنى چوارچێوه‌كه،
به‌مانایه‌كى تر كاتێك ده‌ستور بۆ بابه‌تێكى دیاریكراو چوارچێوه‌كه‌ى دیاریده‌كات
وه به‌جێیده‌هێڵێت بۆ یاسا وده‌سه‌ڵاتى یاسادانان تا ته‌واوى بكات، گرنگ ئه‌وه‌یه
یاساكه چوارچێوه‌كه ته‌واوبكات نه‌ك له‌چوارچێوه‌كه ده‌ربچێت، بیركردنه‌وه به‌ئاڕاسته‌ى
ئه‌وه‌ى ئه‌گه‌ر یاساكه ڕێك وه‌كو ده‌ستوره‌كه نه‌بوو ناده‌ستورییه وئه‌گه‌ر كۆپى
په‌یست وه‌كو ده‌ستوره‌كه بوو كه‌واته ده‌ستورییه! ئه‌مه بیركردنه‌وه‌یه‌كى
نالۆژیكى ونازانستییه، چونكه ئه‌گه‌ر وابێت ئه‌م درێژبوونه‌وه‌ى ڕێگایه‌ى بۆچى
بوو، ته‌نها ده‌ستور به‌س بوو، پێویستى به‌یاسا كۆپى په‌یسته‌كه نه‌بوو! بیركردنه‌وه‌ى
لۆژیكى وزانستى ئه‌وه‌یه یاساكه پێویسته ناوه‌وه‌ى چوارچێوه‌كه پڕبكاته‌وه به‌بێ
ئه‌وه‌ى لێیده‌ربچێت نه‌ك چوارچێوه‌كه دووباره بكێشێته‌وه! هه‌ربۆیه به‌مه‌رجكردنى
بڕوانامه بۆ كاندیدى سه‌رۆك كۆمار به‌وه‌ى له‌به‌كالۆریۆس كه‌متر نه‌بێت له‌یاساى
حوكمه‌كانى كاندیدبوون بۆ پۆستى سه‌رۆك كۆماردا ده‌رچوون نییه له‌چوارچێوه گشتیه‌كه‌ى
ماده‌ى (68)ى ده‌ستور كێشاویه‌تى، ئایا لۆژیكییه په‌رله‌مانتاران ووه‌زیره‌كان
وسه‌رۆك وه‌زیران خاوه‌ن بڕوانامه بن به‌ڵام سه‌رۆكى ده‌وڵه‌ت، جا پێگه‌كه‌ى پڕۆتۆكۆلى
بێت یان نا، بێ بڕوانامه بێت؟!
دووه‌م:
سه‌باره‌ت به بڕیاره‌كانى دادگاى باڵاى فیدڕاڵى
كاتێك
خوێندنه‌وه بۆ بڕیاره‌كانى دادگاى باڵاى فیدڕاڵى ده‌كرێت، نابێت خوێندنه‌وه بۆ بڕیارێكى
بكرێت وبڕیارێكى یان چه‌ند بڕیارێكى تر‌ى پشتگوێ بخرێت، چونكه بڕیاره‌كانى دادگاى
باڵا پڕۆسه‌یه‌كى دوا به‌دوای یه‌كه وخوێندنه‌وه‌ى گوڵبژێرى (انتقائی) قبوڵ ناكات.
دادگاى
باڵاى فیدڕاڵى خاوه‌نى دوو ئاڕاسته‌ى جیا ودژ به‌یه‌كه، ئاڕاسته‌ى دووه‌میان (ئاڕاسته‌ى
گونجاو) ئاڕاسته‌ى یه‌كه‌میانى سڕیوه‌ته‌وه (ئاڕاسته‌ى نه‌گونجاو)، بڕیارى دادگاى
فیدڕاڵى (3/اتحادیه/2016 له 9/8/2016) چوواندنێكى نادروستى كردووه له‌نێوان
دامه‌زرێنه‌رى پارتى سیاسى وسه‌رۆك كۆماردا وپێگه وكارى هه‌ردووكیانى به‌سیاسى
ناوبردووه، پاشان قیاسێكى نادروستى كردووه به‌وه‌ى مادام له‌ده‌ستوردا سه‌رۆك كۆمار
مه‌رجى بڕوانامه‌ى بۆ دانه‌نراوه كه‌واته له‌پێشتره (من باب الأولى) كه دامه‌زرێنه‌رى
پارتى سیاسی پێویستى به‌بڕوانامه نییه، له‌م بڕیاره‌دا دادگاى باڵا:
١- له‌چوواندنه‌كه‌دا
نه‌یپێكاوه چونكه مه‌رج نییه ئه‌وه‌ى پارتێكى سیاسى دابمه‌زرێنێت ببێت به‌سه‌رۆك
كۆمار تا پێویست بكات دادگا بگه‌ڕێت به‌دواى مه‌رجه‌كانى سه‌رۆك كۆماردا وه قیاس
بكات له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى مادام ده‌ستور مه‌رجى بڕوانامه‌ى دانه‌ناوه بۆ سه‌رۆك كۆمار
كه‌واته بۆ دامه‌زرێنه‌رى پارتى سیاسیش پێویست ناكات، چونكه ئه‌رك وبه‌رپرسیارێتى
وپێگه‌ى ئه‌و دووانه له‌یه‌كتر جوودان.
٢- سه‌رۆك
كۆمار ومه‌رجه‌كانى كاندیدى سه‌رۆك كۆمار هیچ په‌یوه‌ندیه‌كى به‌بابه‌تى داواكه‌وه
نییه.
٣- دادگا
كه‌وتۆته هه‌ڵه‌وه سه‌باره‌ت به‌پێگه وئه‌رك وبه‌رپرسیارێتى سه‌رۆك كۆمار كاتێك
بڕوانامه به‌گرنگ نابینێت، چۆن ئه‌كرێت سه‌رۆك كۆمار پارێزه‌رى ده‌ستور بێت به‌ڵام
بڕوانامه‌ى نه‌بێت!
٤- دادگاى باڵا یاساى حوكمه‌كانى كاندیدبوون
بۆ پێگه‌ى سه‌رۆك كۆمار ژماره (8)ى ساڵى 2012ى فه‌رامۆشكردووه وبه‌لایدانه‌چووه.
به‌ڵام،
ڕه‌نگه دادگاى باڵا دركى به‌م ئاڕاسته نه‌گونجاوه كردبێت، هه‌ر بۆیه له بڕیارى
(15/اتحادیه/2018 وموحداتها له 29/1/2018)دا ئاڕاسته‌كه‌ى ده‌گۆڕێت به‌وه‌ى بڕوانامه
مه‌رجه بۆ پۆستى سه‌رۆك كۆمار ئه‌مه‌ش له‌فه‌رهه‌نگى یاسای ده‌ستوریدا پێیده‌وترێت
(پاشگه‌زبوونه‌وه/العدول)، له‌م بڕیاره‌دا دادگاى باڵا:
١- بڕوانامه‌ى گونجاو به‌مه‌رج ده‌بینێت
بۆ هه‌ر كه‌سێك به‌رپرسیارێتى هه‌بێت له‌ده‌سه‌ڵاته باڵا فیدڕاڵییه‌كاندا كه له‌ماده‌ى
(47)ى ده‌ستوردا دیاریكراون.
٢- بوونى
بڕوانامه‌یه‌ك له‌به‌كالۆریۆس كه‌متر نه‌بێت بۆ سه‌رۆك كۆمار وه‌كو عورف وپێشینه‌یه‌ك
سه‌یرده‌كات وئاماژه ده‌كات به‌وه‌ى هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ى ئه‌م پۆسته‌یان وه‌رگرتووه
له‌ڕابردوودا بڕوانامه‌یان له‌به‌كالۆریۆس كه‌متر نه‌بووه.
٣- سه‌رۆك كۆمار وه‌كو ڕه‌مزى سه‌روه‌رى
وڵات سه‌یرده‌كات، مه‌رجه‌كانى دەستنیشانکردنى دە‌بێت باڵا وقورستر بن له‌بڕوانامه‌ى
به‌كالۆریۆس.
٤- دانده‌نێت به‌ده‌ستورى بوونى ڕێكخستنه
یاساییه‌كانى ده‌سه‌ڵاتى یاساداناندا، به پشت به‌ستن به‌وه‌ى خودى ده‌ستور ڕێگا‌ى
كردۆته‌وه بۆ ده‌سه‌ڵاتى یاسادانان به یاسا ڕێكخستن بكات بۆ بابه‌ته دیاریكراوه‌كان.
كه‌واته،
بانگه‌شه‌كردن بۆ ئه‌وه‌ى مه‌رجى بڕوانامه بۆ سه‌رۆك كۆمار مه‌رجێكى ناده‌ستورییه
وهاندان بۆ ڕووكردنه دادگاى باڵاى فیدڕاڵى بۆ به‌ناده‌ستورى ناساندنى ئه‌و مه‌رجه
هاندانێكى دروست نییه، لۆژیكى وزانستی نییه بوترێت سه‌رۆك كۆمار پارێزه‌رى ده‌ستوره
به‌ڵام بڕوانامه‌ى ناوێت كه ده‌شوترێت بڕوانامه‌ى ناوێت ئه‌كرێت تا ئاستى نه‌زانینى
خوێندنه‌وه ونوسین بڕوات!
سێیه‌م:
سه‌باره‌ت به جیاوازى نێوان مه‌رجه یاساییه‌كان ومه‌رجه واقیعییه‌كان
مه‌رجه‌كانى
كاندیدبوون بۆ سه‌رۆك كۆمار ئه‌وه‌ى له‌ده‌ستورى عێراقی ویاساى حوكمه‌كانى كاندیدبوون
بۆ پێگه‌ى سه‌رۆك كۆماردا ئاماژه‌ى پێكراوه مه‌رجه یاساییه‌كانن، به‌واتایه‌كى
تر هه‌ر كه‌سێك ئه‌و مه‌رجانه‌ى تێدا بێت مافى خۆ كاندیدكردنى هه‌یه بۆ ئه‌و پۆسته،
كه مه‌رجى سانا وساده‌ن وئه‌كرێت له‌خێزانى هه‌ر یه‌كێكماندا ئه‌ندامێك یان زیاترى
خێزانه‌كه‌مان ئه‌و مه‌رجانه‌ى تێدا بێت، به‌ڵام بۆچى هاوڵاتیه به‌ئه‌زموون وبڕوانامه
به‌رزه‌كان یان هاوڵاتیه ئاساییه خاوه‌ن مه‌رجه‌كان نابنه سه‌رۆك كۆمار؟ چونكه
شانبه‌شانى مه‌رجه یاساییه نوسراوه‌كان كۆمه‌ڵێك مه‌رج وڕێككه‌وتنى تر پێویستن
كه‌نه‌نوسراون وله‌ناو ده‌ستور ویاساكاندا بوونیان نییه وجیهانى سیاسه‌ت حوكمیان
ده‌كات نه‌ك جیهانى یاسا، ئه‌مه‌ش جیاوازی جیهانى یاسایه (جیهانى پێویسته وابێت)
له‌جیهانى سیاسه‌ت كە جیهانى ئه‌وه‌یه كه هه‌یه وده‌یبینیت وده‌بێت پێشیڕازیبیت.