سەرۆک وەزیرانی داهاتووی عێراق لە نێوان
بەرداشی ململانێکان
PM:04:20:04/01/2026
348 جار خوێندراوەتەوە
پەری محەمەد
+
-
دوای تەواوبوونی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، دانانی سەرۆکی
پەرلەمان و جێگیرەکانی، ئێستا پرسی کاندیدکردن و یەکلا کردنەوەی پۆستی سەرۆکی کۆمار
دێتە پێشەوە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دەبێت یەکلا بکرێتەوە.
ئەم پۆستە، بە پێی عورفی سیاسی عێراق لە دوای ساڵی ٢٠٠٣، پشکی کوردە و
پێویستە لە ناو ماڵی کورددا یەکلایی بکرێتەوە.
دوای دانانی سەرۆکی کۆمار، پرسی هەڵبژاردنی سەرۆک وەزیر دەبێتە گرنگترین
بابەتی سیاسی، چونکە پێویستە لە ماوەی مانگێکدا چوارچێوەیەکی هەماهەنگی ڕێککەوتنی
ناوخۆی و ئیتیفاقاتی دیکەشی پيویستە لەگەڵ کورد و سونە بۆ پێکهێنانی حکومەت. ئەمەش
پرسیار و تەحەدی گەورە دروست دەکات بۆ هەرکەسێک کە دەبێتە سەرۆک وەزیرانی ئەم خولەی
عێراق.
هەرچەند محمد شیاع سودانی بۆ دووبارە بوونەوەی وەک سەرۆک وەزیر هەوڵی
زۆر دەدات، بەڵام دڵنیا نیە سەرکەوتوو بێت. ئەو لە ماوەی دەسەڵاتی خۆیدا توانایەکی
باشی هەبوو لە دوورخستنەوەی شەڕ و نائارامی لە عێراقدا، بەڵام لەگەڵ کورد تاڕادەیەکی
باش سەرکەوتوو نەبوو و نەیتوانی چارەسەری گونجاو بۆ پرسی کورد بدۆزێتەوە، کە ئەمەش
دەبێتە یەکێک لە گرنگترین گرفتەکان لە پێش هەر کاندیدێک کە بیەوێت حکومەتی
داهاتوودا پێکبهێنێت.
دەنگۆی دانانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەلایەن ئەمریکا؟
سەبارەت بەوەی کە ئەمریکا دەستێوەردانی ڕاستەوخۆ دەکات لە دانانی سەرۆک
وەزیرانی عێراق. دوورە لە ڕاستیەوە، چونکە ئەمریکادەست لە کاروباری ناوخۆی ناومالی شیعەکان نادات، بریاردان سەبارەت بە کێ ببێتە سەرۆک
وەزیر، لە ناو چوارچێوەی هەماهەنگی و رێککەوتنی لایەنە شیعەکاندا دەکرێت، ئەمریکا
تەنها چاودیری دەکات، بەڵام نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا لە عێراق مارک ساڤایا ئەوەی
نەشاردەوە کە دەڵێت ئەمساڵ کۆتایی بە گروپەچەکدارەکانی عێراق دێت و بەڵێنی عێراقێکی
بەهێز دەدەین ئێمە لە ئێستاوە دەستپێدەکەین.
بەڵام ئەمە واتای ئەوە نیە کە سەرۆک وەزیرانی داهاتووی عێراق لەبەردەم
تەحدیدی گەورەدا نابێت. پێش هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ خولی شەشەم و
دوای ئەنجامی هەڵبژاردنەکان، ئەمریکا فشاری سیاسی و دیپلۆماسیی خۆی لەسەر عێراق زیاتر
کردووە، بەتایبەت بۆ کەمکردنەوەی هەژموونی ئێران و سنووردارکردنی کاری ملیشیا چەکدارەیەکانی
نزیک لە ئێران.
هەرچەند لە ئێستادا ئەولەویەتی کاری ئەمریکا زیاتر لەسەر چاودێری
بارودۆخی گشتی ناوچەکەیە، بەڵام وەک دیارە کاری لەپێشنەی تری هەیە وەکو چارسەری
بابەتی ڤەنزویلا، کە رۆژی ڕابردوو سەرۆک وڵاتەکەیانلە
عەمەلیەیەکی دراماتیکیدا لە کاراکاس دەستگیریان کردو گواستیانەوە بۆ ئەمریکا و لەوێ
دادگایی دەکەن ئەمە زەنگی ترسناکی ڕۆڵی ئەمریکای پیشاندا لەسەر سیاسەتی نێودەوڵەتی
و کاریگەری لەسەر وڵاتان،لەگەڵ ئەوەشدا ئەمریکا هەوڵی چڕکردوەتەوە بۆ چارەسەری کێشەی
ئۆکرانیا و ڕووسیا، بۆیە ئەمریکا نایەوێت لەم قۆناغەدا عێراق ببێتە ئاستەنگێک لە بەردەم
سیاسەتی دەرەوەی خۆیدا.
لە لایەکی ترەوە، لە ئێستاشدا لە ناو پەرلەمانی عێراق ڕێژەیەکی زۆر لە
ئەندامانەکان کە نزیکەی سەد ئەندام پەرلەمان،
واتا یەک لەسەر سێ لە بەرەی ئێراندایە. زۆربەی
ئەم ئەندامانە بە دەنگی ملیشیاکان و هێزە چەکدارەکان بونەتە پەرلەمانتار، ئەمەش
کاریگەری ڕاستەوخۆی هەیە لەسەر شێوازی دانانی حکومەت و هەڵبژاردنی سەرۆک وەزیران و
کابینەکەی.
گرنگترین شت ئەوەیە کورد دەتوانێ سود لەم باردوخە وەرگرێت؟!واتا دەتوانێت ئەو دەرفەتەزێرینە لەدەست نەدات؟
بەتایبەتی بۆ چارسەری کێشەکانی
خۆی، واتا دەتوانی کیشەکانی لەکابینەی داهاتوو بکات بە مەرجی بەشداری لە پێکهێنانی
حکومەت ئەمەش تائێستا روون نیە؟ بەتایبەت
پرسی کورد لەناوچە کێشە لەسەرکان و زەوی
زاری جوتیاران و پرسی ماددەی ١٤٠ویاسای نەوت وگاز بابەتی پیشمەرگە، رێکەوتنی شنگال، هەموو ئەو خاڵانەن لە کێشەی نێوان هەرێم
وبەغدان ئایا کورد دەتوانی دەتوانی بەیەک پایکج بەکۆدەنگی ئەو پرسانە یەک لابکاتەوە؟
باچەوەڕوان بین بزانین هەفتەکانی داهاتوو چی روودەدات..