سەردێڕ:

چارەسەرێکی نوێ بۆ توشبووانی نەخۆشی شەکرە

PM:10:25:31/08/2022

1193052 جار خوێندراوەتەوە

زانایانی زانکۆی کۆلۆمبیای بەریتانی دەرمانێکی نوێیان بەرهەمهێناوە بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشی شەکرە و دەشڵێن، "ئەم دەرمانە پشت بە هەستیاری ئەنسۆلینی ناو خوێن دەبەستێت."


گۆڤاری Scientific بڵاویکردەوە، زاناکان توانیویانە دەرمانێکی نوێ بەرهەمهێناوە کە بە شێوەی کەپسول بەکاردەهێنریت و دەرمانەکەش خێرایی هەڵمژینی ئەنسۆلین زیاددەکات.

هاوکات، دەرکەوتووە دەرمانە نوێیەکانی دیکەی ئەنسۆلین کاریگەرییان کەمتربووە، چونکە هۆرمۆنەکانیان لە گەدە کۆدەکردەوە نەوەک جگەر، بەهۆی ئەم دەرمانە نوێیەوە جەستەی توشبوو بە نەخۆشی شەکرە لە ماوەی ٣٠ بۆ ١٢٠ خولەک جارێک ئەنسۆلین دەربدات.

قەبارەی ئەم دەرمانە نوێیە ٣١٨ نانۆمەترە، لە ئەنسۆلین و کیتۆزان و تریببۆلیفۆسفاتی سۆدیۆم پێکهاتووە و رێژەی ٢٥٪ی دەرمانەکە لە ئەنسۆلین پێکدێت، ئەمەش ئاستی هەڵمژینی هۆرمۆنەکان بۆ ٩٨٪ زیاد دەکات.

بەپێی وتەی توێژەران، ئەم دەرمانە نوێیە ژیانی ملیۆنەها کەسی توشبوو بە نەخۆشی شەکرە لە جیهان رزگار دەکات و ناچار نابن چەند جارێک لە رۆژێکدا دەرزی ئەنسۆلین لە خۆیان بدەن.













گەلەری