بەرشەلۆنە گواستنەوەی لیڤاکۆڤیچی راگەیاند

PM:02:15:27/08/2026

52 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەڕشەلۆنە بە فەرمی گواستنەوەی دۆمینیک لیڤاکۆڤیچ بۆ چوار وەرز لە فەنەرباخچەوە راگەیاند.

یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی بە فەرمی ڕێککەوتنی خۆی بۆ گواستنەوەی دۆمینیک لیڤاکۆڤیچی گۆڵپارێزی نێودەوڵەتیی کرواتیا لە یانەی فەنەربەخچەی تورکییەوە ڕاگەیاند تاوەکو هێڵی گۆڵپارێزی یانە کەتەلۆنییەکە بەهێزتر بکات.

ئیدارەی بەڕشەلۆنە ڕێککەوتنی کۆتایی لەگەڵ بەرپرسانی فەنەربەخچە ئەنجام داوە بۆ ئیمزاکردنی گرێبەستێک بۆ چوار وەرزی داهاتوو کە تاوەکو 30ی حوزەیرانی 2030 بەردەوام دەبێت.

ئەم مامەڵەیە لە چوارچێوەی هەوڵەکانی بەڕشەلۆنەدایە بۆ دابینکردنی گۆڵپارێزێکی خاوەن ئەزموونی گەورەی نێودەوڵەتی لە کاتێکدا ئەم گۆڵپارێزە تەمەن 31 ساڵە بە توانای بەرزی کاردانەوە و زانینی ئاڕاستەی لێدانەکانی سزا دەناسرێتەوە.

لیڤاکۆڤیچ کە پێشتر لە دینامۆ زاگرۆب و فەنەربەغچە درەوشاوەتەوە لە ماوەی چەند ڕۆژی داهاتوودا پەیوەندی بە مەشقەکانی بەڕشەلۆنەوە دەکات تاوەکو بۆ یارییەکان و بەشداریکردن لە تەواوی وەرز ئامادە بێت.