نیکۆ گۆنزالێز ڕووی لە نیوکاسڵ یونایتد کرد

AM:10:12:27/08/2026

28 جار خوێندراوەتەوە

+ -

نیکۆ گۆنزالێز کۆتایی بە ئەزموونی مانچستەر سیتی هێنا و بە فەرمی ڕووی لە نیوکاسڵ یونایتد کرد.

یانەی نیوکاسڵ یونایتدی ئینگلیزی بە فەرمی گواستنەوەی نیکۆ گۆنزالێزی ناوەڕاستکاری ئیسپانیی لە یانەی مانچستەر سیتییەوە ڕاگەیاند لە مامەڵەیەکدا کە بەهایەکەی دەگاتە 60 ملیۆن یۆرۆ بە هەژمارکردنی پاداشت و ڕێککەوتنە داراییەکان.

ئەم یاریزانە تەمەن 24 ساڵە کە پەروەردەی ئەکادیمیای لاماسیای بەرشەلۆنەیە لە وەرزی ڕابردوودا بەشداریی لە 59 یاریی مانچستەر سیتی لە تەواوی پاڵەوانێتییەکان و تایمەکاندا کرد و چوار گۆڵی تۆمارکرد بەڵام دوای 18 مانگ لە یاریکردن لە یاریگای ئیتحاد بڕیاری دا پەیوەندی بە نیوکاسڵەوە بکات تاوەکو دەرفەتی یاریکردنی زیاتری دەستبکەوێت.

گۆنزالێز کە درێسی ژمارە شەش دەپۆشێت دەبێتە حەوتەمین گرێبەستی نیوکاسڵ لە مێرکاتۆی هاوینەدا و کارگێڕیی یانەکە وەک ئامانجی سەرەکی بۆ پڕکردنەوەی بۆشایی ڕووشتنی ساندرۆ تۆنالی هێناویانەتە ڕیزەکانیانەوە.

لە بەرامبەردا گۆنزالێز بە پەیامێکی پڕ لە سوپاسگوزاری ماڵئاوایی لە کارگێڕی و ڕاهێنەران و هاندەرانی مانچستەر سیتی کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن لە ئەرکەکانی داهاتوویان.