PM:12:56:27/08/2026
84 جار خوێندراوەتەوە
+
-
پاریس سان
جێرمان بڕیاری پشوودانی عوسمان دیمبێلی دەدات و دانوستانەکانی نوێکردنەوەی
گرێبەستەکەی ڕادەگرێت.
هەڵوێستی
یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی بەرامبەر نوێکردنەوەی گرێبەستی عوسمان دیمبێلی
ئاشکرا بوو دوای ئەوەی بڕیاری بەخشینی پشوو بە یاریزانەکە لە یاریی بەرامبەر لیل
گومانی دروستکرد.
بڕیاری
بەخشینی پشوو بە دیمبێلی دوای ئەوە هات کە لە یاریی یەکەمدا بەرامبەر ڕێن کاتێک
دوو گۆڵ لە دواوە بوون لە پشووی نێوان هەردوو تایمەکەدا لەگەڵ خڤیچا کڤاراتسخێلیا
گۆڕانکارییان پێکرا.
سەرەڕای
شیکردنەوەکان بۆ ئەوەی بڕیارەکە سزادانی یاریزانەکە بێت بەهۆی دابەزینی ئاستییەوە
بەڵام بەپێی تۆڕی ئاڕ ئێن سی سپۆرت کارگێڕیی پاریس و نوێنەرانی دیمبێلی بەردەوامن
لە گفتوگۆکان تاوەکو گرێبەستەکەی تا ساڵی 2029 یان 2030 درێژ ببنەوە.
یانە
پاریسییەکە هیچ نیگەرانییەکی لەسەر مانەوەی دیمبێلی نییە و دانوستانەکان تا کۆتایی
هاتنی بازاڕی گواستنەوەی هاوینە ڕادەگیرێن تاوەکو لە دواساتەکاندا دوای تەواوبوونی
مێرکاتۆ جارێکی تر دەستپێبکەنەوە.