PM:12:04:27/08/2026
84 جار خوێندراوەتەوە
+
-
کیلیان
مباپێ بە هاتریکێکی درەوشاوە بەرامبەر ڕیاڵ سۆسیداد دەچێتە ناو لیستی 100 بەشداریی
گۆڵی ریاڵ مەدرید.
کیلیان
مباپێی ئەستێرەی فەرەنسیی یانەی ڕیاڵ مەدرید بە تۆمارکردنی سێ گۆڵ سەرکردایەتیی
یانەکەی کرد بۆ بەدەستهێنانی سەرکەوتنێکی شایستە بە ئەنجامی چوار گۆڵ بەرامبەر بە
گۆڵێک بەسەر ڕیاڵ سۆسیداد لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ کە لەژێر سەرپەرشتیی جۆزێ
مۆرینیۆی ڕاهێنەر بەڕێوەچوو.
مباپێ لە
خولەکەکانی 40 و 60 و 80 سێ گۆڵەکەی پێشکەش کرد و ڤینیسیۆس جۆنیۆریش لە خولەکی 68
گۆڵێکی تری زیادکرد لە کاتێکدا تاکە گۆڵەکەی میوان لە خولەکی 44 لەلایەن لوکا
سۆسیتچەوە تۆمارکرا.
بەم هاتریکە
مباپێ بەشداریی لە کۆکراوەی 101 گۆڵدا کردووە بە تۆمارکردنی 89 گۆڵ و 12 ئەسیست لە
تەنها 105 یارییدا.
هەروەها
ئەمە شەشەمین هاتریکی مباپێ بوو بە درێسی مێرێنگی لە وەرزی 2024ەوە لە کاتێکدا خۆی
گەیاندە 49 گۆڵ لە لالیگا و ڕیاڵ مەدریدی گەیاندە شەش خال لەم وەرزەدا.