دیبالا نزیکە لە پەیوەندی کردن بە بۆکا جۆنیۆرزەوە

PM:02:27:24/02/2026

44 جار خوێندراوەتەوە

+ -

دیبالا نزیکە لە پەیوەندی کردن بە بۆکا جۆنیۆرزەوە دوای ئەوەی لەگەڵ رۆما نەگەیشتە رێککەوتن.

پاولۆ دیبالای ئەستێرەی ئەرجەنتینی لە کۆتایی ئەم وەرزەدا گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی رۆمای ئیتاڵی تەواو دەبێت و تا ئەم ساتەش نەگەیشتووەتە رێککەوتن لەگەڵیاندا بۆ نوێکردنەوەی.

رۆژنامەی لاگازێتا دیللۆ سپۆرت ئاشکرایکردووە، یانەی رۆما ئۆفەری پێشکەشی دیبالا کردووە بەمەبەستی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی بۆ ماوەی دوو ساڵیتر لەگەڵ یانەکەیان.

لاگازێتا دوپاتیکردەوە کە ئەستێرە ئەرجەنتینیەکە دەستبەجێ ئەو ئۆفەرەی رەتکردووەتەوە بەهۆی ئەوەی مووچەکەی بەڕێژەیەکی زۆر کەمکراوەتەوە و ئامادەنییە بەو شێوەیە بمێنێتەوە.

ئاماژەی بەوەشداوە، لە ئێستادا ئەو یاریزانە بەڕێژەیەکی زۆر نزیکە لەوەی وەرزی داهاتوو پەیوەندی بە یانەی بۆحکا جۆنیۆرزی ئەرجەنتینیەوە بکات دوای ئەوەی گفتوگۆکانی نێوانیان بە باشی بەڕێوەچوون.

نوسیویەتی، چەند یانەیەکی تریش چاودێری بارودۆخی هێرشبەرە ئەرجەنتینیەکە دەکەن کە ئەوانیش فلامینگۆی بەرازیلی و ئینتەر میامی ئەمریکین و دەیانەوێت بیگوازنەوە یانەکانیان.

خ . ک