PM:12:11:11/02/2026
148 جار خوێندراوەتەوە
+
-
کاریک دوپاتیکردەوە تیپەکەی باش دەرنەکەوتووە و ئێستاش ماوەیەکی
زۆریان لەپێشە بۆ دووبارە خۆ ئامادەکردنەوە.
مایکڵ کاریک، راهێنەری مانچستەر یونایتد، دوای یەکسانبوونیان لەگەڵ
وێستهام، باسی لەوە کرد کە هەستیان تێکەڵە؛ لە لایەک دڵخۆشن کە لە خولەکەکانی
کۆتاییدا خاڵێکیان ڕزگار کردووە، لە لایەکی تریشەوە نائومێدن چونکە لە ئاستی راستەقینەی
خۆیاندا نەبوون.
کاریک ئاماژەی بەوە کرد کە وێستهام یارییەکی باشی کردووە و تیپەکەی
لەم یارییەدا کەمێک قورس و خاو بەدیارکەوتوون.
راهێنەرەکە ستایشی تایبەتی لێنی یورۆی کرد بۆ ئەو دوو کارە بەرگرییە
گرنگەی لە کۆتایی یارییەکەدا ئەنجامی دان و رێگەی خۆش کرد بۆ ئەوەی تیپەکە هێرش
ببات و گۆڵی یەکسانبوون تۆمار بکات، هەروەها سەبارەت بە بێنجامین شێشکۆ کە گۆڵی
یەکسانبوونی تۆمار کرد وتی ئەو لێدانە کۆتاییەی شێشکۆ نیشانەی یاریزانێکی شارەزایە
و ئەو گۆڵە متمانەیەکی زۆری پێ دەبەخشێت چونکە لە گۆشەیەکی سەختەوە تۆپەکەی
ئاڕاستەی گۆڵ کرد.
لە لایەکی تریشەوە راهێنەر باسی لە رۆڵی کۆبی ماینۆ کرد لە ناوەندی
یاریگادا و پەیوەندییە بەهێزەکەی لەگەڵ کاسێمیرۆ بە کلیلی دەستپێکی زۆربەی
هێرشەکانی یونایتد وەسف کرد.
لە کۆتاییدا کاریک باسی لەوە کرد کە ئێستا 13 ڕۆژ پشوویان هەیە و لەو
ماوەیەدا لە مانچستەر دەمێننەوە بۆ ئەوەی یاریزانە پێکانەکان چاک ببنەوە و کەمێک
پشوو بدەن تاوەکو بە وزەیەکی نوێوە بۆ یارییەکانی داهاتوو بگەڕێنەوە.