PM:01:50:24/01/2026
268 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە جامی ئوسترالیا
سینەر بە بردنەوە لە سپیزری گەیشتە قۆناغی چوارەم و خاشانۆڤ ماڵئاواییکرد.
لە یارییەکانی
قۆناغی سێیەمی جامی ئوسترالیا بۆ تێنسی سەرزەوی، یانیک سینەری ئیتاڵی بەرامبەر
ئیلیۆت سپیزری ئەمریکی یارییکرد.
لە کۆمەڵەی
یەکەمدا، سپیزری بە ئاستێکی چاوەڕوان نەکراو دەرکەوت و توانی بە ئەنجامی شەش بە
چوار گێم لە سوودی خۆی کۆتایی پێبهێنێت.
بەڵام دواتر سینەر
سێ کۆمەڵەی بەدوای یەکی لە سوودی خۆی کۆتایی پێهێنا بە ئەنجامەکانی، شەش بە سێ،
شەش بە چوار، شەش بە چوار گێم، سەرەنجام یارییەکەی بە ئەنجامی سێ کۆمەڵە بەرامبەر
کۆمەڵەیەک بردەوە.
لە هەمان قۆناغ،
کارین خاشانۆڤی روسی رووبەڕووی داردێری نەرویجی بووەوە و بە ئەنجامی کۆمەڵەیەک
بەرامبەر سێ کۆمەڵە یارییەکەی پێدۆڕاند، لۆرینزۆ موسێتی بردنەوەی بەسەر تۆماس
ماچاک بەدەستهێنا.
دوای ئەو
ئەنجامانە، هەریەکە لە سینەر و داردێری و موسێتی گەیشتنیان بە قۆناغی چوارەمی
پاڵەوانێتییەکە مسۆگەرکرد، سپیزری و خاشانۆڤ و ماچاک ماڵئاواییانکرد.
خ . ک